(بەڕێگاوەم بۆ ماڵەوە) ناوی تێکستێکی چیرۆکنووس و وەرگێڕ (تـوانــا ئەمین)ەو هونەرمەند شوان عەتوف بە دەنگی خۆی تۆماری کردووە.
توانا ئەمین، نووسەر و وەرگێڕە و لە تاراوگە دەژی، کتێبەکانی نووسەرانی جیهانیی: ئەلبێر کامۆ، سادق هیدایەت، گی دۆ مۆپاسان، عەباس مەعرووفی…. بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە.
جگە لە نووسین لە بواری چیرۆکدا کە براوەی خەڵاتی (باشترین لاوی ساڵ) و پێنج جاریش (خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆک)ی فیستیڤاڵی گەلاوێژە بۆ ساڵەکانی 2007 – 2008 – 2010 – 2012- 2015.
توانا ئەمین، خاوەنی زیاتر لە 10 کتێبی چاپکراوە و ئەم تێکستەی لەلایەن هونەرمەندی شانۆ و سینەما (شوان عەتوف)ەوە خوێنراوەتەوە و (پشتیوان خالید) تۆمار و مۆنتاژی کردووە.
لەم لینکەوە دەتوانن گوێبیستی تێکستەکەبن بەدەنگی شوان عەتوف