لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ تۆمەتبارانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە هەولێر ئازاددەکرێن

تۆمەتبارانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە هەولێر ئازاددەکرێن

0 تێبینییەکان 50 بینینەکان

دوای ئەوەی لە 3 ی مانگی چواری ئەمساڵ، لە ھەولێر ھەواڵی ڕفاندنی کچێکی تەمەن حەوت ساڵ و نیو بڵاوبوویەوە، دوای سێ کاتژمێر و نیو لە چۆڵەوانییەک دۆزرایەوە کە بڕێکی زۆر ماددەی بێھۆشکەری پێدرابوو و لە راپۆرتی پزیشکیدا دەرکەوت، منداڵەکە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

لوقمان ئیسماعیل باوکی کچەکە دەڵێت تاوانبارەکان 5 کەسن و لە 13 ی مانگی چوار دەسـتگیرکران، بەڵام دواتر ئازادکراون.

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەڵێت بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تاوانبارەکان لە 17 ی مانگی شەش بە کەفالەتی 30 ملیۆن دینار بۆ هەر کەسێکیان ئازادکراون.

زانیاری زیاتر لەم راپۆرتەی دەنگی ئەمەریکا ببیستە:

https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/4966686.html

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە