جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
(25/8/1995 ) له هه‌ڵ و مه‌رجێكی جیاواز وله بارودۆخێكی هه‌ستیار دا( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) وه‌ك پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه خۆی راگه‌یاند .له‌یادی (21 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ، وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان جه‌خت له سه‌ر ئامانجه‌كانمان له هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) ده‌كه‌ینه‌وه . هه‌میشه له‌م پێناوه‌شدا تێكۆشینه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین ،
به‌رێزان ….
له‌م یاده‌دا سه‌باره‌ت به پێشهات و بار‌و دۆخه‌كه ،دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ستراتیژێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌مواندا هه‌بێت ،بۆ ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌رئه‌گه‌رو بارودۆخێكی ناله‌بار.
هاووڵاتیانی به‌رێزی كوردستان ….
ئه‌وه‌ی له رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستان ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌یه كه به‌سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهاندا هاتووه ، لای هه‌مووان روونه ململانێ و چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كانه، به هێنانه پێشه‌وه‌ی سیناریۆی جۆر به جۆر ، ئه‌وه‌ی كه پێویسته گه‌له‌كه‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌چاوی بكه‌ن بوونی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌یه به باری ناوخۆیشه‌وه . په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه سیاسیه‌كان ژیان و گوزه‌رانی خه‌لكی كوردستان له به‌رچاو بگرن و ململانێ سیاسیه‌كان نه‌كه‌نه بیانووی خۆدزینه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان .
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازیه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باری بژێوی هاوڵاتیان باش بكرێت و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و پاوانخوازی حزبی له‌بار ببردرێت ، هه‌روه‌ها داواكارین سازانێكی نیشتیمانی بێته‌كایه‌وه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره خوازراو و نه‌خوازراوه‌كان
هه‌رله‌م یاده‌دا پشتیوانی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و داواده‌كه‌ین هه‌رچی له توانادا هه‌یه بخرێته گه‌ر و هێزه سیاسیه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بۆ دیاری كردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن . هه‌رلێره‌شدا له‌م دۆخه ناجێگیرو مه‌ترسیداره‌ی كوردستان دووپاتی گرنگی ئه‌ركی لایه‌نه چه‌پ و دیموكراته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه دڵنیاشین به‌رپرسیارێتی زیاتریان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ، بۆیه وای به‌باش ده‌زانین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاوتر چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كان بێنه پاڵ یه‌كتر و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ بینینی رۆڵی مێژووییان له‌م قۆناغه‌دا ..
جارێكی دیكه له بیست و یه‌كه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ینه‌وه .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2016