دوو پارچه‌شیعری گیانبەخشی رێگای ئازادی “ئه‌بوبه‌کر عه‌لی”
تۆش هه‌ر وه‌کوو
کچانی تری شاره‌که‌م
با، نیت
شنه‌ی،
چه‌م، نیت
زنه‌ی،
شه‌سته‌باران، نیت
پڕووشه‌ی،
ته‌نیا درۆ و
عه‌تر و
بۆیه و
بووکه‌شووشه‌ی.
*
من ده‌ڕۆم و
تکایه پێی بڵێن ئیتر
به دیدارم ناگاته‌وه،
وه‌ک چه‌م ده‌ڕۆم،
چه‌میش ئاوڕ ناداته‌وه،
بێزارم، بێزارم لێره،
له دار،
له به‌رد،
بێزار له شاره‌که‌ی،
له خۆی،
له ئاوێنه و
ته‌وقه و
شانه و
قژی نیگرۆی،
له ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌سته‌مۆی.