هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلیاس جۆڵا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی لەگەڵ شێنێ هۆشیار بڵاوکردەوە.
ئیلیاس جۆڵا، نوێترین کلیپی بە ناوی “بوکەشوشە” لە چەناڵی یوتیوبی نێت تیڤی بڵاوکرایەوە، لە کلیپەکەدا خانمە مۆدێل شێنێ هۆشیار بەشداری کلیپەکەی کردووە. کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن دیار مەهدیەوە بۆ ئەنجام دراوە.
ئیلیاس جۆڵا ناوە هونەریەکەیەتی، ناوە راستەقینەکەی ئامانج ئەحمەد-ە، جۆڵا نازناوی بنەماڵەکەیەتی، لە ئاڵی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایک بووە، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەمە دەرکەوتتوە توانیویەتی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە.