لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر لەسەر سایتی ئاشتی گۆرانییە شادەکەی دینا ببینە

لەسەر سایتی ئاشتی گۆرانییە شادەکەی دینا ببینە

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا نوێترین گۆرانی خۆی بەبۆنەی بەھارەوە بە شێوەی شاد ئامێز بەناوی “دەست و دەسماڵ” بڵاوکردەوە.

“دەست و دەسماڵ” نوێترین کلیپی دینایە، ھۆنراوەی قادر ئەسعەدی گۆرانیبێژە، ھەڵکەوت زاھیر کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، دابەشکردنی ئاریۆسە، بڕیار فەتاح کاری دەرھێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری ھەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری ھونەری کردووە و کۆمەڵێک گۆرانی تۆمارکراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی ھەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لەژێر ناونیشانی “شای وڵات” بڵاوکردەوە، ئەلبومێکیشی بە ھەمان ناونیشان ھەیە، دوێتێکی لەگەڵ میرا بڵاوکردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە