بۆ ده‌ربڕینی سۆز و خۆشه‌ویستی، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێك ده‌كه‌ن كه به رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین) ناسراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ پێگه‌یه‌كی سه‌ربه تۆڕی (ئێن بی سی) ئه‌مریكا، 12 رووداوی بڵاوكرده‌وه كه یه‌كه‌مجاره باسی لێوه بكرێت.
پێگه‌ی (ده‌بلیو ئی ئه‌ی ی‌و)ی سه‌ربه تۆڕی (ئێن بی سی) ئه‌مریكا ئه‌م زانیارییه نامۆیانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له‌رۆژی ڤالانتایین روویانداوه:
1- له ڤالانتایندا خه‌رجیی پیاوان ده‌گاته نزیكه‌ی 130 هه‌زار یۆرۆ كه ئه‌مه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی خه‌رجیی خانمانه له‌و رۆژه‌دا.
2- ته‌نها له ئه‌مریكا بۆ ئه‌و رۆژه نزیكه‌ی هه‌شت ملیار قاڵبه شیرینی و شوكولاته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، واته ئه‌وه‌نده زۆره كه ئه‌گه‌ر دانه دانه ئه‌و شوكولاتانه دابنرێن، به‌شی رێگای نێوان رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا و ولایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مریكایی ده‌كات.
3- له ئه‌مریكا و له رۆژی ڤالانتاین، هه‌موو ساڵی یه‌ك ملیار كارتی پیرۆزباییی ده‌گۆڕدرێته‌وه.
4- له‌و رۆژه‌دا نزیكه‌ی 50 ملیۆن گوڵ ده‌گۆڕدرێته‌وه.
5- كارتی پیرۆزبایی و خۆشه‌ویستی له‌و رۆژه‌دا ده‌درێت به مامۆستایان و دایك و منداڵ و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش.
6- زۆرینه‌ی كڕیاری گوڵ له ڤالانتاین، پیاوانه به رێژه‌ی 73%.
7- له هه‌موو ڤالانتاینێكدا نزیكه‌ی 36 ملیۆن دڵ له‌شێوه‌ی سندوق و شوكولاته و شیرینی ده‌فرۆشرێت.
8- شاری ڤیرۆنا-ی ئیتالیا كه شوێنی خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌كه‌ی نێوان رۆمیۆ و جولێته، هه‌موو ساڵیك هه‌زار وتاری تایبه به جه‌ژنی خۆشه‌ویستیی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت.
9- یه‌كه‌م قاڵبه شیرینی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1800 له‌لایه‌ن ریچارد كادبۆری دروستكرا كه ئه‌و رۆژه‌ش كه‌وته رۆژی ڤالانتاین.
10- هه‌ر له رۆژی ڤالا‌نتاینی ساڵی 1876 بوو كه ئه‌لیكسانده‌ر گراهام بیڵ بێتاوانكرا له‌سه‌ر داهێنانی ته‌له‌فون.
11- كۆنترین هۆنراوه‌ی خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر تاته‌قوڕێك نووسراوه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زارو 500 ساڵی پێش زایین له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كاندا.
12- له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست و له رۆژی ڤالا‌نتاینی ئه‌و كاته‌دا، كچان خواردنی زۆری سه‌یر و نائاساییان ده‌خوارد، به‌و هیوایه‌ی شه‌و خه‌ون به هاوسه‌ری داهاتوویانه‌وه ببینن.
سه‌رچاوه: فۆستا