له چهند ڕۆژى رابردوو کورتە ڤیدیۆى دایكم پاشناومه بڵاوكرایهوه کە تیایدا چەند کەسیاتییەکی جیاواز بهشدارنو لە جێی ناوی باوکیان، ناوی دایکیان وەک پاشناو بەکار دەهێنن.
ژێوار جهوههر دهرهێنهر و ئامادهكارى كورته ڤیدیۆییه وتى ئامانج لەم هەوڵ و چالاکییە، خستنە ژێر پرسیاری هەژموونی پیاوە لە کۆمەڵگەی کوردیدا و دروستکردنی گومانە لەسەر ئەو تێڕوانینە باو و کلاسیکییانەی بۆ دوانەی ژن و پیاو هەیە، کە تەواویان لە نایەکسانییەکی قووڵدا خۆیان دەبیننەوە، ئەمەش لە ڕێگەی کارکردن لەسەر یەکێک لەو تێما سەرەکییانەی کە وێنەی ئەو هەژموون و تێڕوانینانەیە، ئەویش پاشناو و ناوی دووەمی هەر یەکێک لە ئێمەیە، کە بە باپەندبوونێکی کەلتووری، ئایینی و یاسایی دەبێت ناوی باوکمان بێت.
ژێوار له بهشێكى ترى وتهكانى دهڵێت هەڵبژاردنی ئەم تێمایە بۆ کارکردن، دەگەڕێتەوە بۆ سادەیی و گرنگیی تێماکە لە یەک کاتدا؛ سادەیە بەوەی دەتوانرێت لە ڕێی ئەم تێمایەوە، ئاسان ئەو پرسیارانە دروست بکرێن کە سەبارەت بە یەکسانی جێندەریین و لە کۆمەڵگەی کوردیدا گەڕان بۆ وەڵامیان تابۆن، هەروەها گرنگە چونکە دەکرێت لە ڕێیەوە لەو تێڕوانینە نالۆژیکیانە بدرێت، کە سەبارەت بە سەروەریی پیاو و نمرە دوویی ژن هەن.
له كۆتاى وتهكانى ژێوارجهوههر وتى دواجار پاشناوی هەر یەکێک لە ئێمە ناوی دایک یان باوکمان بێت؛ گرنگ ئەوەیە درک بەو نایەکسانییە جێندەرییە بکەین کە لەسەر ژیانی ژنانی کۆمەڵگەی کوردی بەرهەم هاتووە و لێرە بەدوا، بە چەشنی کارکردن و ئامانجی ئەم کورتەڤیدیۆیە، لە هەوڵدا بین بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە یەکسانیی جێندەری.