خەندان حمە جەزا:
بە سوپاس و خۆشەویستیەکی زۆرم بۆ ئەم دوو کەسایەتییە کەوەک نمونە هەلمبژاردن
چەند رۆژێکە هێرشێکی ئێجگار توند دەکرێتە سەر ئەم خانمە و سات لەدوای سات تیرۆری کەسێتی و پێگەکۆمەلایەتیەکەی دەکرێت ،گەرسەیری هەندێک سایت بکەیت بەنمونە زۆرترین بینەری هەواڵی هاوسەرگیریەکەیەتی و بە هەزاران کۆمێنتی نەشیاو دژی نوسراوە چ لەروی روخساری چ وەک عەیب وعار بۆهاوسەرگیرییەکەی
بەدیووەکەی تریدا بەهەمان جۆر بەهەزاران کۆمێنت و دڵ و لایک بۆ ئەولاوە گۆرانی بێژە نوسراوە کەتەواو دەست خۆشی و پیرۆزبای و هەلهەلە وسەمایە ، تەواوی کۆمێنتەکان لەخزمەت بەرزراگرتنی کەسێتی و پالپشتی هاوسەرگیریەکەیەتی
ئایە ئەوشووناسە دوورەنگە رەش یان سپی بۆ بێوەژن یان بێوە پیاو کێ خولقاندوێتی ؟
ئەم هەڵوێستە نەک تەنها مایەی نیگەرانی بێ بۆم بەڵکو بەسەرەتای شۆرشێکی فەرهەنگی دەبینم کەدەبێ لەپێناویا زیاتر بجەنگین
کۆمەگایەک ئێوارەی لێدێ تەواوی سەرگردوو تەپۆڵکەکانی لەژێر دوکەڵی نێرگەلەی گەنجەکان تەواوی بارو هۆڵو رێستۆرانتەکانی جمەی دێ لە موزیکی لایڤ و سەماو گۆرانی ، کۆمەڵگایەک بەهەر کوچەو کۆلانێکیا رێبکەی چاوت تەنها روخسارە پڕ لەسلیکۆن و تۆپ مۆدێلەکان و مێکاب ئارتیستەکانە ، دەچیتە هەر مۆلێک و بازارێک هێندەی بازارەکانی هۆلیود مۆدێرن و پڕ مشتەرین
گەر لەدوورەوە سەیری نیشتمان بکەی نمونەیەکی باڵای دیموکراسی ئازادییە ، لەچآوی سۆشیال میدیاو بەرنامەی لایڤ و ژن وژیان و سەدان جار بیرکەرەوە و بەخت و بردنەوەوسەدانی تر ، لەوەگەرێ لە کلیپەکانی گۆرانی و دراماکان و بەرنامەی خوانەکان و ستایلەکان چی دەبینی و پێت وایە نیشتمان بەشێکەلەدڵی پاریس
کۆمەڵگایەک تاسەر ئێسقان دەبڵ مۆراڵ ، کۆمەڵگایەک لەپێناو خەساندنی کەسێتی و لەکەدارکردنی تواناکانی مێێنە ، کۆمەڵگایەک بەهەموجۆرێک هێز دەبەخشیتە نێرینەو کاروکردارەکانی بەجوان وباشترین هەلدەسەنگێنێ وە بەپێچەوانەوە تەواوی کارو چالاکیەکانی مێێنە دەخاتە ژێر هەرەشەی بێ ئەخلاقی ،هەلبەت بەدەر لە کارێک کە لەپێناو بەکالاکردنی ژن بێ ، واتا هەر چالاکیەک لەپێناو نمایشی جەستەو روخسارو بەکالاکردنی مێێنەبێ پشتگیری دەکرێ لەژێر ناوی شای سۆز ، شآی جوان شآی خانمان ،شای گوڵ ، شای …….. بەرەقساندن و بە هەراجکردنی مێێنەکان دەچتە خانەی رۆشنبیری بەلام گەر ژنێک بیەوێ بە ژیانێکی ئاسای خۆیدا بگوزەرێ هەزاران سمێڵ سالار لێێ دێتەقسە و بەسەدان هەزار ژنە موهەریجەکان دەبنە بەرپرسی شەرەف لێێ
دەمەوێ بلێم تەواوی کۆمەڵگا کۆمەڵگایەکی نەخوێندەواری سمێڵ سالاری توندرەوی سەردەمی ئەشکەوتە ، ئەوەی کرابێ تەنها دروستکردنی بالەخانەو رێستۆرانت و لایڤ موزیک بووە نەک گۆرانکاری لەفکرو فەرهەنگدا
کورتو پوخت جیاوازی شوناسی رەش و سپی بۆ منی ژن تۆی پیاو
بێوەژنی واتا شوناسی رەش مافی نییە کە بۆدووهەم جار چووە پرۆسەی هاوسەرگیری ئاهەنگ بگیرێ یان خۆی جوان بکا یان هەلپەرێ ، بەلکو ئەو دەبێ رەش بپۆشی بێدەنگ لەمال بیبەنەدەر چونکە بێوەژنی واتای عەیب وعار
بێوەپیاوی واتاشووناسی سپی هاوسەرگیری دووهەم یان سێهەم جگە لە ستایش و دەست خۆشێ و هیوای سەرکەوتن و پالەوانێتی و بەهەندوەرگرتنی چالاکی و توانای کلکی پێشەوەی هیچ توانج و سەرزەنشتێک هەلناگرێ
دووبارە بەداوای لێبوردن بۆئەودوو کەسایەتییە کە هەلم بژاردن ، لێرەوە بەهەردووکیان دەلێم پریرۆزتان بێ
زیاترو تایبەتتر بەتۆ خاتون تۆ هێندە جوانی کەتوانیوتە بەستەلەکە باوەکان بشکێنی دەبێ نمونەبی بۆ هەزاران ژنی تر