20 شاخەوان خالید: رۆژ له‌دوای رۆژ له جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو بنێین، هه‌نگاوه‌ك به‌ره‌و دواوه به‌هۆی به‌حیزبیكردنی كایه‌كانی گۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌نێین، دواین هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان به‌حیزبیكردنی گرنگترین ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه ئه‌ویش “كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان”ه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمسیۆنه له لایه‌ن هه‌ر پێنج حیزبی ده‌سه‌ڵات دیاریكران و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌نگی بۆ درا، ده‌نگی ناڕه‌زایی زۆر هه‌ڵبڕا كه‌نابێ كۆمسیۆنێكی وا گرنگ و چاره‌نووسساز بكه‌وێته ده‌ست حیزبه‌كان. گه‌ر سه‌رنج بده‌ین هه‌ر له‌ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، نابێ كه‌سانی حیزبی دابنرێن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بنه‌مایه له‌لایه‌ن پێنح حیزب سازان كرا و كورسییه‌كانی ئه‌م كۆمسیۆنه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دابه‌شكراو په‌رله‌مانتارانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حیزبین ئه‌وانیش زۆربه‌یان ده‌نگیان پێدان. كێشه‌ی بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و به‌ده‌زگایكردنی كوردستان به‌م هه‌نگاوانه له‌كه‌دار ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا دروشمه به‌ڵكو رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌ستی حیزبایه‌تی و به‌رپرسان له‌سه‌ر ئه‌م ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیانه تۆختر ده‌بێت، كه‌س دڵنیایی ئه‌وه نادات كه‌سانی حیزبی له‌نێو ئه‌م ده‌زگایانه ده‌ست له‌كاروباری كۆمسیۆن وه‌ر‌نه‌ده‌ن و سیه‌فه‌تێكی سروشیتیشه هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان حیزبه‌كه‌ی براوه بێت و به‌مه‌ش ده‌رگای ساخته‌كاری له‌ده‌نگدان زیاتر كراوه ده‌بێت، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر ئه‌م كۆمسیۆنه نه‌كات، داوا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه به‌حیزبیكراوه، هه‌ر هیچ نه‌بێت با ئه‌م ده‌سته‌و كۆمسیۆنانه سه‌ربه‌خۆبن. ئەگەریش هەیە ئەمانەت بەدڵ بێت هه‌ژاری و هۆشیاری هه‌ژاره‌كان لیۆن ترۆتسكی كێ بوو؟ هاوشێوەی پیاهەڵدان ڕەخنەش قبووڵکراوە شکست و سەرکەوتن.