ئایا له 6 ساڵی ڕابوردو ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان 100% زیادیكردوه؟
فه‌لاح مورادخان
به‌رێوبه‌ری ڕێكخراوی WADI
توندوتیژی خێزانی به‌تایبه‌تی توندوتیژی دژی ژنان یه‌كێكه له‌و پرسه گرنگانه‌ی كه له‌دوای ساڵی 1991 وه له‌هه‌ریمی كوردوستاندا باس ئه‌كرێت و ئێمه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی كه‌له‌م بواردا كارمان كردوه هه‌میشه تێروانین و بۆچونی خۆمان هه‌بوه له‌سه‌ر مه‌ترسی ئه‌م پرسه‌و ڕه‌گ و ڕیشه‌كانی و توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌رونی ، كوشتن ، سوتان ،شێوازه‌كانی به‌شودان ، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ، وه پێمان وایه قوربانیه‌كانی توندوتیژی ئیجگار گه‌وره و جه‌رگ بڕن و ئاسایش و ئه‌منیه‌تی خێزان و مێینه‌كان هه‌ریم له مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌و ئه‌بێت كاری زیاتر بكرێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه .
هه‌رچه‌نده له‌وڵاتێكی خاپوركراوی دوای جه‌نگی به‌عس و شه‌ری ناوخۆ ئه‌م بابه‌ته وه‌ك پرسیكی لاوه‌كی سه‌یر ئه‌كراو گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌ئه‌درا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان فه‌رامۆشیان كردبوو به‌ڵام له 7-4-2007 دوای كوشتنی كچه یه‌زیدیه‌ك به‌ناوی دوعا له ناحیه‌ی به‌عشیقه و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆی به‌رد بارانكردنه‌كه‌ی ، پرسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان گۆرانكاری زۆر گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی ، دواتر له‌ساڵی 2008 وه تا ئێستا چه‌ندین به‌رێوبه‌رایه‌تی و ئه‌نجومه‌ن و دادگا و پلانی ستراتیژی ناوخۆیی نێوده‌وڵه‌تی هاتنه ئاراوه ، له 2011 یه‌كه‌م یاسا بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی له په‌رله‌مان ده‌رچوو كه‌نمونه‌ی باشترین یاسایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا .
به پێی هه‌موو پێوه‌ریكی لۆژیكی و زانستی ئه‌بێت ئاماره‌كانی توندوتیژی كه‌متر بن له‌جاران به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌پێی به‌راوردی لێكۆڵه‌رێك به‌ناوی محمد ره‌ئوف و چه‌ندین نوسین و به‌دواداچونی دیكه ئه‌ڵێن نه‌خێر هه‌وڵی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ژنان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت و میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی فه‌شه‌لیان هێناوه‌و سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه و بوونی یاسایه‌ك بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوو تیژی خێزانی به‌ڵام هێشتا ئاماره‌كان به‌ڵگه‌ی نائومێدیه‌كی گه‌وره‌ن و به‌راورده‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه له 2009 دا ته‌نها 2658 حاڵه‌تی توندوتیژی تۆماركراوه به‌ڵام ته‌نها له 9 مانگی 2014 دا 5475 .
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆ برای لێكۆڵه‌ر ئه‌م به‌راوردكردنه هیچ پێودانگیكی لۆژیكی له‌خۆی ناگرێت چونكه ئه‌گه‌ر ساڵی 2009 بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوی كوردوستاندا توندوتیژی تۆماركرابێت مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و تۆماركردنه زانستی بوبێت و ئه‌وه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوه ره‌نگه له‌و ساڵه‌دا توندوتیژی زۆر له‌وه زیاتر بوبێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ تۆمار كراوه ، وه له‌ساڵی 2014 كاتێك ئه‌م تۆماركردنه ئه‌نجام ئه‌درێت هێشتا پرۆسه‌كانی تۆماركردن كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه و من پێم وایه ژماره‌كان زۆر له‌وه زیاترن ، به‌ڵام لانی كه‌م ئێستا تۆمار ئه‌كرێن و به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان ڕێژه‌ی تۆماركردنی سكاڵا زیادی كردوه نه‌ك توندوتیژی .. ئه‌ی ئایا پێش 2009 بارودۆخه‌كه چۆن بوه ؟ هه‌ربۆه‌یه من پێم وایه چه‌ند راست و لۆژیكیه بڵێیین ساڵی 2008 توندوتیژی سفر بوه چونكه تۆمار نه‌كراوه هه‌ر هێنده‌ش راسته ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌راوردی 2009 و 2014 بكرێت و پێمان وابێت مادام سكاڵا زیادی كردوه كه‌واته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بێ سود بوون و هیچ پرۆسه‌یه‌ك توندوتیژی ناوه‌ستێنێت .
نمونه‌یه‌كی دیكه توندوتیژی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌یه كه هیچ یه‌ك له ئاماره‌كانی 2009-2014 و پێشتریش باسی لێوه نه‌كراوه‌و خراپترین جۆری توندوتیژیه ، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان له 100 ساڵ پێش ئێسته له كوردوستاندا ئه‌و توندوتیژیه په‌یره‌و كراوه‌و ئێمه ته‌نها دوای 2003 ئامارمان هه‌یه ئایا راسته‌بڵێین ئه‌و دیارده‌یه له‌و كاته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه .
هه‌ربۆیه گرنگه پرسی توندوتیژی دژی ژنان به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه سه‌یر بكرێت و واز له‌و جۆره تێگه‌یشتنه نێگه‌تیڤانه بهێنین كه پێمان وابێت هیچ هه‌وڵێك ڕێگری له‌م پرسه ناكات و هه‌وڵی هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان یه‌كسانه به سفر ، نه‌خێر ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه ئه‌وه‌یه توندوتیژی بۆته دیارده‌یه‌كی دزێو و بۆ یه‌كه‌م جار له‌مێژوی میلله‌تی كورددا وه‌ك تاوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و توانا و سه‌رچاوانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه تۆماری ئه‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده تۆماره‌كان كه‌م و كوریان تێدایه به‌ڵام له‌خوێندنه‌وه‌یاندا یه‌ك راستی هه‌ڵ ئه‌گرن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان زۆر به‌رز بۆته‌وه‌و به‌راورد ناكرێت به 10 ساڵ پێش ئێسته هه‌ربۆیه ڕێژه‌ی تۆماركردنی سكاڵا زیادی كردوه نه‌ك توندوتیژی دژی ژنان .