ته‌رزه جاف:
هه‌ركه‌سێ گوڵشه‌ن به ده‌ردی گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ!
ئه‌مڕۆ چله‌ی تۆ بوو، وێنه‌كانت جاده‌یان ڕازاندبۆیه‌وه وئێمه
شه‌رمه‌زار به لاتدا ڕه‌ت ده‌بووین. وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانیت كه تۆ جوانترین وێنه ده‌بیت كه جاده‌كان وه‌ك گوڵه نێرگزێك له یه‌خه‌ی خۆیانی بده‌ن
راوه‌ستاوی و چاوه‌كانت ده‌بریسكێنه‌وه!
ئه‌ی قیرسیچمه،
تۆ وه‌ك چۆن هاری پۆته‌ر سواری گه‌سكه سیحریهكهی ده‌بوو تۆش سواری قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت بویت و باڵت گرت، به‌رز فڕیت.. سه‌ری خۆت خوارد و ئێمه‌ت ڕووڕه‌ش كرد.
تۆ ده‌تزانی ده‌ڕۆیت، كه‌چی ئه‌وه‌نده چاوقایم بووی ته‌نانه‌ت پێش كوژانهوهت ره‌نگه تفت له چڕوچاوی بكوژه‌كانت كردبێت، یاخود به خه‌نده‌یه‌ك ده‌ستی خوێناوی ئه‌وانت له خۆت وه‌شاندبێت!
تۆ بوویته برینێك، پرسیارێك، به‌و منداڵی و جوانیه‌ته‌وه ئێمه‌ت بۆ شه‌رمه‌زاری خۆمان جێهێشت.
تۆ چله‌ت چوو، بكوژهكانیشت هێشتا، نادیار و ئازاد ڕه‌نگه له‌م ترافیكلایتهدا له سه‌یاره‌یه‌كی جامڕه‌شه‌وه گاڵته به فرمێسكه‌كانی من بكه‌ن.
دایكت نه‌مێنێ!
تۆ چلللهت چو!
منیش چل رۆژ و چل شه‌وه له كوردبوونم شه‌رمه‌زارم،
من ده‌بێت رۆژانه سه‌یری تۆ بكه‌م و فرمێسك له چاوانم بڵێم وه‌یش دایكت نه‌مێنێ!
كۆلێژی ئاداب تا جوانه‌مه‌رگبوونی تۆ ده‌یان یادگاری سه‌وز و سووری ده‌هێنایه‌وه یادم، من ئێستا به‌وێدا تێده‌په‌ڕم و بێز ده‌كه‌مه‌وه به‌وێدا دێم و تۆ هێشتا گوڵه‌كه به ده‌ستته‌وه و چه‌قاوه‌سوو هێشتا به قۆزیی خۆت ده‌نازی،
وه‌ی دایكت بمرێ!
ده‌ڵێی به كوێری له دایكبووی!
مه‌گه‌ر نهتبینیبو، نه‌تبیستبوو ئه‌م شه‌قامانه به خوێنی گه‌نجانێكی وه‌ك تۆ ئاودراوه كه به تاوانی ته‌نانه‌ت كراسێكی زه‌رد یاخود سه‌وز گۆشاوگۆش سهردهبڕدڕان؟
تۆ، گوڵه‌كه‌ی ده‌ستت هێشتا گه‌شه و چاوه‌كانت بیرمان ده‌خه‌نه‌وه كه تۆ كوڕێك بووی شاگه‌شكه به جوانی و جه‌ربه‌زه‌یی خۆت به دنیا پێده‌كه‌نی.
وه‌ی جه‌رگه‌كه‌م،
تۆ سه‌یری دوور ده‌كه‌ی، ره‌نگه ئه‌و دووره كچێكی عه‌یاری مه‌كرباز بێ و تۆی خافڵاندبێ له‌وه‌ی كه جۆگه‌له‌ی خوێنی بهرپێیهكانت ببینیت.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی تۆ بۆسه‌یه‌كه و بۆ ئێمه‌ت ناوه‌ته‌وه، تا هه‌رچه‌ند به جاده‌كاندا تێپه‌ڕین به بیرمان بێته‌وه كه “جوانی” به به‌رچاومانه‌وه سه‌ربڕدرا و ئێمه ده‌سته‌وستان ڕاوه‌ستاین!
*** **** ***