7ی 5، په‌نجاو سێ ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی قانعی شاعیردا تێپه‌ری. ئه‌وه‌ی بیه‌وێ له‌م یاده‌دا سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی بكات نایناسێته‌وه، چونكه هیچ هێما‌و ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شاعیره ناوداره به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌یه‌وه نه‌ماوه.
ئا: مه‌زهه‌ر کەریم
قانعی شاعیر له‌گۆڕستانی شێخ (عه‌بدوڕه‌حمان) له‌گوندی (له‌نگه‌دێ) ی سه‌ر بە‌قه‌زای پێنجوێن، بە‌خاك سپێردراوه. وه‌ك مام وریا قانع-ی كۆڕی ده‌یگێڕێته‌وه، له‌سه‌ره‌تای چله‌كاندا باوكی ماڵی له‌به‌رزنجه بوه تازه له‌مامۆستایی ده‌ركراوه، ئا له‌و كاته‌دا ئه‌ركی ژیانی پێنج سه‌ر خێزانی له‌ئه‌ستۆ ده‌بێت. له‌به‌ره‌به‌یانییه‌كدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی سه‌ر بە‌ڕژێمی پاشایه‌تی عێراقه‌وه گه‌مارۆی ماڵه‌كه‌ی ده‌درێت، كه‌له‌پچه ده‌كرێت‌و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت. له‌دوای چه‌ند ڕۆژێك شاعیران‌و نوسه‌رانی شاری سلێمانی هه‌وڵی ئازاد كردنی ده‌ده‌ن.
بە‌وتە‌ی مام وریا “پیره‌مێردی شاعیر بۆته كه‌فیلی قانع‌و سه‌د دیناری ئه‌و كاته‌ی داوه تا له‌به‌ندیخانه ڕزگاری بكات”. له‌دوای ئه‌وه‌شه‌وه له‌شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بوه. له‌دوای ئازاد كردنی له‌بنكه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ده‌فته‌رێكی بۆ كراوه‌ته‌وه، كه ده‌بو هه‌مو ڕۆژێك كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ئه‌و ده‌فته‌ره واژۆ بكات. به‌ڵام یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كان كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌بێت، له‌دوای واژۆ كردنی ده‌فته‌ری پۆلیس بە‌پێ بە‌چیای گۆیژه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت، ماڵئاوایی له‌شاری سلێمانی ده‌كات‌و به‌ره‌و ناوچه‌ی شلێر ده‌ڕوات. له‌وێ ده‌چێته ناوچه‌ی (شی‌و گوێزان) له‌ئاوایی (ته‌یمه‌ز) ده‌بێته ئاشه‌وان.
قانع-ی شاعیری ناسراو كه خاوه‌نی چه‌ندین شیعری دینی‌و دڵداری‌و نیشتمانی‌و، چه‌ندین به‌سه‌رهات‌و قسه‌ی خۆشه، له‌ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا ماڵئاوایی له‌ڕه‌ش‌و ڕوتانی كوردستان‌و هه‌مو چه‌وساوه‌كانی جیهان كردوه‌و له‌گۆڕستانی (شێخ ئه‌وڕه‌حمان) له‌گوندی (له‌نگه‌دێ)ی سه‌ر بە‌قه‌زای پێنجوێن نێژراوه. چه‌ندین جار گڵكۆكه‌ی نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا وه‌ك پێویست ناناسرێته‌وه چونكه هیچ نوسراو‌و ناوێكی به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه بە‌خه‌ڵك‌و رێبواران بڵێت ئه‌مه دوا مه‌نزڵگه‌ی شاعیرێكی مه‌زنه، كه هه‌مو ژیانی بە‌هه‌ژاری‌و بە‌سه‌ربه‌رزی له‌پێناو داكۆكی كردن له‌هه‌ژاراندا به‌سه‌ر برد.
سه‌ركۆ یاسین كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك میوان سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كردوه، باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی باسی خه‌ڵكییه‌وه زانیویه‌تی ئه‌وه گۆڕی قانعی شاعیره، ئه‌گینا “هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌وه نییه پێت بڵێت ئه‌مه گۆڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد قانعه”.
سه‌باره‌ت بە‌مه‌زاری قانع، ئاریان فه‌تاح كه له‌گوندی (دارۆخان) ده‌ژی نزیكه له‌گوندی له‌نگه‌دێوه، باسی ئه‌وه ده‌كات چه‌ند جارێك مه‌زاره‌كه “له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه نوێ کراوەتەوە”. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه “ئێمه پێمان خۆشه به‌رده‌وام گلكۆكه‌ی نوێگه‌ریی پێوه دیاربێت، چونكه ئه‌وه سیمبولی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مانه، جێگه‌ی خۆیه‌تی گرنگی پێبدرێت هه‌رچییه‌كمان كردبێت نایه‌ڵین گڵكۆكه‌ی بفه‌وتێت”.
هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ش بە‌سه‌رسوڕمانه‌وه وتی “دۆستان‌و لایه‌نگرانی هه‌وادارانی مامۆستا قانع‌و شیعره‌كانی له‌كوێن؟! بۆ نایه‌نه سه‌ر گلكۆكه‌ی بزانن ئاخۆ له‌چ دۆخێكدایه؟ ماوه یان نا؟ یان ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی شاعیر‌و ئه‌دیبانمان بۆ ده‌كه‌ن!”.