بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی یەكێتی كورد لە رۆژئاوای کوردستان، رۆژی یەکشەممە ، 21 \4\ 2019، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ،هاورێ نەهرۆ جلال ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی نووسینگەی هەرێمی کوردستانی پارتی یەكێتی كوردیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی حزبی ناوبراو پێشوازییان لێکرا .
وەفدی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیان پێگەیاندن ،لای خۆشیانەوە پارتی یەکێتی کورد خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە پرسە نیشتیمانییەکان .