ئیمان زەندی:
محه‌مه‌د کانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی له‌باره‌ی هۆکاری بێکارییه‌وه ده‌ڵێت “هۆكاری گەورەی بێ‌کاری دیارە كە قەیرانی داراییە, لەگەڵ ئەو بارودۆخەی كە كوردستانی تێکەوتوە، هەروەها بڕینی موچەش لەلایەن بەغداوە كە ئەمەش یەكێكە لەتایبەتترین هۆكاره‌کان لەبەرزبونەوەی ڕێژەی بێكاری.“
تائێستا له‌هه‌رێمی کوردستان ئامارێکی ورد له‌به‌رده‌ست نییه که رێژه‌ی بێکاریی ده‌ربخات، محه‌مه‌د کانی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت “راسته تا ئێستا هیچ ئامارێكمان لەبەردەست نیە بۆ دیاریكردنی ڕێژەی بێكاری، لێرەدا وەزارەتی پلاندانان ئەم ئەركەیان لەسەر شانە نەك کاروباری كۆمەڵایەتی”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئاماری بێ‌کاری ده‌ستبخه‌ن، ده‌ڵێت “لەبارودۆخێكی وا ناهەمواردا كە هەرێمی گرتۆتەوە دیاری ناكرێت، دەیان كۆمپانیا هەیە كە كارمەندانی ناردۆتەوە بۆ ماڵەكانیان بەهۆی بێكاریی‌و بێبازاڕییان، بۆیە ناتوانین لەماوەیەكی كورتدا ئامارێكی ورد ده‌ربکه‌ین”.
کاوان محه‌مه‌د، گه‌نجێکی ده‌رچوی زانکۆیه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 ساڵه زانکۆی ته‌واوکردوه، به‌ڵام تا ئێستا کاری ده‌ستنه‌که‌وتوه، ئه‌و ده‌ڵێت “من کۆلێژی کشتوکاڵم ته‌واوکردوه، به‌ڵام ده‌رچوانی کۆلێژه‌که‌ی من که‌مترین که‌سیان تێدا داده‌مه‌زرێت، به‌هه‌مان شێوه له‌که‌رتی تایبه‌تیشدا هه‌لی کارمان زۆر که‌مه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌و کۆلێژه دابخات زۆر باشتره”.
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات چه‌ند جارێک له‌هه‌ندێک شوێن به‌شێوه‌یه‌کی کاتی کاری کردوه، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ئه‌م قه‌یرانه‌دا کاره‌که‌ی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌کات که لەئێستادا وەزارەته‌که‌یان دو پلانی داناوە بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاریی، ئەویش لەماوەیەكی دیاریكراو جێبەجێ دەكرێت، “ئەگەر بینەری هەمو ئەو بڵاوكراوانە بن كە بڵاودەكرێنەوە بەوردی باسمان لێوەكردوە كە سیاسەتی بەكارخستن چیەو چۆن دانیشتن دەكەین‌و چی دەكەین‌و چی ناكەین”.
ده‌شڵێت “دوەمیش لەم ماوەیەدا 14 وەزارەت لیژنەیەكی باڵایان پێكهێناوە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەویش وەزیری كار سەرپەرشتی دەكات ڕاستەوخۆ, كە نوێنەری 14 وەزارەتەكەی تێدایەو كۆبونەوەیەك بڕیار دەدات بۆ ئەوەی هەمو که‌سانی بیانی كە هاتونەتە كوردستان سنورداش بكەنەوە تا خزمەتێكی زیاتر بەكرێكاری خۆماڵی بكرێت، لەداهاتوشدا چی دەكەین‌و چی ناكەین ئاشكرای دەكەین”.
له‌باره‌ی بێکاریی زۆری گه‌نجان به‌تایبه‌تی ده‌رچوانی په‌یمانگاکان‌و زانکۆکان، محه‌مه‌د کانی ده‌ڵێت “بۆ ئەوەی گەنج بێكار نەبێ پێشتر ڕامانگەیاندوە كە هەوڵ دەدەین پشكی دامەزراندن ڕابگەیەنین، وەزارەتی كار بۆ داهاتو بەپێی ئەو ڕاپرسیەی كە كردویانە چەندین هەلی كار دۆزراونەتەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “لێرەدا گەنجان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن هەركات هەلی كار هەبو پەیوەندیان پێوە دەكەین، ئەوەش دەكەوێتە سەر خۆیان بڕیاربدەن كاربكەن یاخود نا، بەنسبەت خەڵكی بیانی ئاماژەم پێكرد كە بڕیارە هەمو ئەو كەسانە سنورداش بكرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان تا هەلی كار زیاتر بێت بۆ خەڵكی خۆماڵی”.
سەرچاوە :ئاوێنە