لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی ( بەرەی گەل ) دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی ( بەرەی گەل ) دەکا

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان
ئێوارەی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ( ٢٨\ ٦\ ٢٠٢٥) هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بەیاوەری شاندێکی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، سەردانی بارەگای سەرەكی ( بەرەی گەل ) یان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەرێزان کاک شادمان مەلاحەسەن و کادیرانی بەرەی گەل بەگەرمی پێشوازیكران.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و هەرێم و عێراق و رەوشی هاوڵاتیان مووچەخۆران و هەڵوێستی رێکخراو و لایەنە سیاسییەکان بووە جێگای باس و گفتوگۆکردن و لە کۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەردوولا کرایەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
0 FacebookTwitterPinterestEmail