به‌رێز / جه‌نابی كاك بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌رێزان / ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
دوای سڵاو ورێز…..
به بۆنه‌ی یادی 49 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) ی تێكۆشه‌ر به ناوی (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) به گه‌رمی پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان ئاراسته ده‌كه‌ین . ، یه‌كێتی نیشتمانی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری وه‌رچه‌رخێنه‌ر له گۆره‌پانی تێكۆشاندا رۆلی گه‌وره‌و به‌رچاوی بینیوه له به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی دۆخی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان ، له بواره سیاسی و شۆڕشگێری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. بێگومان یادی 49 ساڵه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی له كات و ساتێكدایه كه ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی به دۆخێكی هه‌ستیار دا تێپه‌ر ده‌بێ ، له‌وه‌ها بارودۆخێكیشدا یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان وه‌ك چۆن له رابردوودا رۆلی كارا‌و كاریگه‌ری بینییوه له یه‌كلا كردنه‌وه و تێپه‌راندنی بار‌و دۆخه قورس و هه‌ستیاره‌كان ، هیوا ده‌خوازین به هه‌مان شێوه به قه‌د گه‌وره‌یی هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه رۆل بگێرێ به‌و په‌ری له خۆبوردووییه‌وه هه‌وڵی تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه بدات هاوشان له گه‌ل پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا، هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌كریزی له رابردوودا بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی باشترینی بژارده‌كان بووه ، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانین ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه دی . هه‌رله‌م یاده‌دا ئه‌وه ده‌ڵێین پێوسته به‌جددی داخوازیه‌كانی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رچاو بگیرێ له پێناو ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیان .
جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه ی په‌یوه‌ندی دێرینی نێوانمان ( (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) پیرۆزبایی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشادبن……..
براتان/ مام خدر
سكرتێری گشتی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان