بە بۆنەی 85مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی، رۆژی شەممە، 30 ئاداری 2019، وەفدێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێ‌کرا .
وەفدی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەی مەکتەبی سیاسیان بە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی گەیاند و لەبەشێکی بروسکەکەدا هاتووە (له ساڵرۆژی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی تێكۆشه‌ردا پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌تان ده‌كه‌ین . له‌م بۆنه‌یه‌دا ناكرێت هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر خه‌باتی نه‌پساوه‌ی شیوعیه‌كان نه‌كه‌ین له پێناو هێنانه‌كایه‌ی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرداری دا ، هه‌روه‌ك ده‌بێ به چاوێكی پڕ له رێزه‌وه له قوربانیه‌كانی ئه‌م حیزبه بڕوانین له تێكۆشانی به‌رامبه‌ر به داپلۆسێنه‌رانی عێراق له رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان . حیزبی شیوعی كه به حیزبی شه‌هیدان ناسراوه خه‌باته بێ وچانه‌كانی مایه‌ی شانازی گه‌لانی عێراق و كوردستانن له پێناو هێنانه‌كایه‌ی نیشتیمانێكی ئازاد و گه‌لێكی به‌ختیار دا ..)