به‌رز وپیرۆزبێت 25/8 یادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
سی ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ (25/8/1995 ) له هه‌ڵو مه‌رجێكی جیاواز له ئێستا و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخێكی هه‌ستیار ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) خۆی راگه‌یاند . ئێستا كه یادی
30ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ( بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ) ده‌كه‌ینه‌وه وێرای پیرۆزبایمان له ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه جه‌خت له سه‌ر ئارمانجه بنچینه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه هێنانه‌كایه‌ی ( ئاشتی ، دیموكراتی ، دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ) بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروسته و هه‌میشه له‌م پێناوه‌دا تێكۆشینه‌كانی درێژه پێده‌ده‌ین .
له‌م یاده‌دا سه‌رنجه‌كانمان له مه‌ڕ پێشهات و دۆخه‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو، ئه‌وه‌ی ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌گوزه‌رێ پێویستی به تێپه‌راندنێكی ستراتیژیانه هه‌یه ، وێرای تێبینه‌كان و جیاوازیه سیاسی و ئایدۆلۆژیه‌كان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویستی به ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخێكی ناله‌باری وه‌ك ئێستایه یه‌كگرتوویی تیروانینێكی گونجاوه.به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه پێویستیان به زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری نیشتیمانی هه‌یه و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان به به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژووییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ن له هه‌مان كات حكومرانانی هه‌رێمی كوردستان پێویسته ئاورێكی جددی له ره‌وشی دارایی خه‌ڵك و مووچه‌خۆران بده‌نه‌وه و به‌ته‌نگ داواكاریه ره‌واكانیانه‌وه بێن .
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه له باشووری كوردستاندا ده‌ره‌نجامی ئه‌و باهۆزی گۆڕانكاریه‌یه كه دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت . لای هه‌مووان روونه ململانێ ی چه‌سپاندنی هه‌یمه‌نه‌ی زلهێزه‌كانه ، به هێنانه پێشه‌وه‌ی چه‌ندین سیناریۆی جۆر به جۆر ، بۆیه‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌م دۆخه به باری ناوخۆیشه‌وه ئه‌ركه.په‌یوه‌ست به‌م بارودۆخه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌خوازێت كه لایه‌نه چه‌پ و دیموكرات و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له پێناو تێكۆشانی چینایه‌تی وگۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی وباری لاری خه‌لكی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان چربكه‌نه‌وه و هاوشانی یه‌كتر له‌ئاست قۆناغه‌كه دابن وه‌ك پێداویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی .هه‌ڵبه‌ت له‌م تێروانینه‌دا پێداگری له سه‌ر چاكسازییه‌كی راسته‌قینه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌كوردستان بگوازێته‌وه بارێكی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و خاڵی زۆر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چاوكراو. له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌خوازین وێرای به‌سه‌روه‌ر هێشتنه‌وه‌ی یاسا سازانێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه و ببێته‌مایه‌ی به هێز بوونی كوردستان له به‌رانبه‌ر دوژمنه‌كانیدا .
سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگای ئازادی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
25/8/2025