لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد

یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان
رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 15-1-2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان یان كرد ولەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازیکران .
وەفدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەرەتادا تیشكیان خسته‌ سه‌ر کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو و گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرەیان، كه ‌سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی هات، لای خۆشیانەوە هاوڕێیانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانب پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی نۆیه‌م كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی لێكردن و هیوای خواست ستافی نوێی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیان به‌ بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌یان، هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به‌ گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باس لە رەوشی سیاسی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان و چەند پرسێکى دیکە كرا، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسى و پێكهاتەكان لە کوردستاندا .
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .
0 FacebookTwitterPinterestEmail