رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی( ٦\٣\٢٠١٧ ) له كونسوڵخانه‌ى گشتی ئه‌مه‌ریكا له شارى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له نوێنەرایەتی و بەرپرسانی ( حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، حزبی شیوعی کوردستان ، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ، پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان ) له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه . كۆبوونه‌وه‌كه ئاڵوگۆڕى بیروڕا و قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانى دواى شه‌ڕى داعش . هه‌روه‌ها له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانە سیاسى و ئابوورییەکانی هه‌رێمى كوردستان کە ماوەی چەند ساڵێکە لەنێوان حزبە بەشداربووەکانی حکومەت گەیشتۆتە بنبەست . له‌مباره‌یه‌وه هه‌ر پێنج لایه‌نه كوردستانییه‌كه سه‌رنج و تێبینى و تێروانینى خۆیان به درێژى باسكرد . لايخۆشیه‌وه كونسوڵى گشتى ئه‌مه‌ریكا به‌بایه‌خه‌وه سه‌رنج و تێبینییه‌كانى وه‌رگرتوو و داواى به‌رده‌وامى زیاترى ئه‌م كۆبوونه‌وانەی كرد بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ، جێگای باسە لەم کۆبوونەوەیە هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد .