لەسەر داوەتی پارتی کرێکارانی کوردستان وەفدێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبو لە هاوڕێیان ( خلیل محمود ،تحسین یاسین ،هەژار هەورامی ) سەردانی بناری قەندیلیان کرد و بەشدارییان لە مەراسیمی مەشخەلی ئاگری نەورۆز کرد و لەلایەن پارتی ناوبراوەوە بەگەرمی پێشوازی لێکران .
شیاوی باسە وێڕایی باراناوی کەش و هەوای بناری قەندیل ژمارەیەکی بەرچاو خەڵک لەهەر چوار پارچەی کوردستان بەشۆر و شەوقەوە بەشدارییان لەمەراسیمەکە کرد و پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان لەلایەن سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکان دووپات کرایەوە ،لای خۆشیانەوە وەفدی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەکەمان جەختیان لەپەیوەندی دۆستانە و یەکریزی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکان لە قۆناغی ئەمڕۆ کردەوە کە دوژمنانی کورد و کوردستان لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ لاوازکردنی ئەزمونی کورد و کوردستان .
دوای ئەنجامدانی دەیان چالاکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەمەرەنگ،مەراسیمەکە لەنێو جۆش و خرۆشی ئامادەبوان کۆتاییهات .