بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەواڵ و تەندورستی هاوڕێی تێکۆشەر عزیز محمد ، رۆژی پێنخشەممە ڕێکەوتی ١٣\٤\٢٠١٧ هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی هاوڕێ عزیز محمدی کرد کە چەند رۆژێکە باری تەندورستی جێگیر نیە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دکتۆردایە .هاوڕێ مام خدر هیوایی زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست .
جێگای باسە هاوڕی عزیز محمد یەکێک لە تێکۆشەر دێرینەکانی عێراق و کوردستانە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێناوی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تێکۆشاوە .