لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن لەبارەی قوڵتربوونەوەی قەیرانەكانی هەرێم هێزەچەپەكانی كوردستان كۆبونەوە

لەبارەی قوڵتربوونەوەی قەیرانەكانی هەرێم هێزەچەپەكانی كوردستان كۆبونەوە

0 تێبینییەکان 15 بینینەکان
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٤ی تەمموزی ٢٠٢٦) لە شاری هەولێر، سكرتێر و مەكتەبی سیاسی هەرسێ حیزبی (شیوعی كوردستان، زەحمەتكێشانی كوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە فراوانكردنی كاری هاوبەشی جەماوەری و كاراكردنی “كاری هاوبەشی چەپەكان ” كرایەوە و چەند بڕیار و میكانیزمێكی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە وەرگیران.
بەشێكی سەرەكی گفتوگۆكان تەرخانكرا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هەرێم. بەشداربووان نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە “بێباكی هاوپەیمانی حوكمڕان” بەرامبەر قووڵبوونەوەی قەیرانە ناوخۆییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە. هەروەها ڕەخنەی توندیان گرت لە بەردەوامی پەكخستنی دامەزراوەكان و نەبوونی گفتوگۆیەكی بنیاتنەرانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، پڕۆژەی لایەنە چەپەكان و چۆنیەتی پەرەپێدانی كاری بەیەكەوەیی هەرسێ لایەنەكە خرایە بەرباس، بە ئامانجی دروستكردنی فشارو هێزی كاریگەرتر لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا.
كۆبوونەوەكە لە بارەگای بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بەڕێوەچوو، هاورێیان (ئەبووكاروان) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی، (بەڵێن عەبدوڵا) سكرتێری حیزبی زەحمەتكێشان و (مام خدر) سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی هەرسێ لایەن .
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە