والی ئامەد لەناوچەی سور باری نائاسایی راگەیاندو هاتوچۆش قەدەغەكرا، بەو شێوەیەش پۆلیس و تیمەتایبەتەكانی توركیا ناوچەكەیان گەمارۆداوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆژنیوز بەیانی والی شاری ئامەدی باكووری كوردستان باری نائاسایی لەناوچەی سور راگەیاندو هاتوچۆ لەكۆڵانەكان قەدەغەكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، پۆلیس‌و تیمەتایبەتەكانی دەوڵەتی توركیا بەئۆتۆمبێلی زرێپۆس ناوچەكەیان گەمارۆداوەو هاتوچۆیان قەدەغەكردووە، هەروەها كۆپتەری جەنگیش لەسەر ناوچەكە دەسورێنەوەو دەنگی تەقەكردن دێت.
لەڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی والی ئامەددا هاتووە: لەگەرەكەكانی عەبدال دەدە، عەلی پاشا، جامی كەبیر، جامی نەبی، جەواد پاشا، دابان ئۆغلو، فاتیح پاشا، هاسرلی، ئەسكەندەر پاشا، مەلیكا حەمد، زیا گۆكالب، لالەبەی، سلێمان نازیف، سەڤاش‌و جەمیل یلماز، كە دەكەونە سنووری ناوچەی سوری سەر بەئامەد هاتوچۆ قەدەغەیە.
هەروەها لەناوچەی سوری سەر بەئامەد لە6ی ئەیلولەوە دۆخی نائاسایی راگەیەندرابوو، كە پۆلیسی توركیا لەچەندین گەرەكی ئەو شارە بەچەكی قورس هێرشی كردە سەر خەڵكی ئەو شارە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، له‌دوای بڕیاره‌که‌ی والی که سه‌ر به‌حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په)یه، ژماره‌یه‌کی زۆر ئوتومبێلی سه‌ربازیی‌و هێزه ئه‌منییه‌کان له‌ناوچه‌که بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و کۆپته‌ری جه‌نگیش چاودێری ناوچه‌که ده‌کات.
به‌هۆی چالاکییه‌کانی ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی په‌که‌که‌وه له‌شاره‌کانی باکوری کوردستان، ناو به‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا له‌ناوچه جیاوازه‌کان باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نن‌و ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستپێده‌که‌ن‌و هه‌ندێک جار که‌سانی مه‌ده‌نیش ده‌بنه قوربانی.
دوای 9 رۆژ له‌باری نائاسایی‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆو گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین که‌سی مه‌ده‌نی، له‌شارۆچکه‌ی جزیره‌ی باکوری کوردستان قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ هه‌ڵگیراو سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان گه‌یشته ئه‌و شاره.