خانمە گۆرانیبێژی ئینگلیزی ئەدێل لۆری بلو، یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبوومە نوێكەی كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوی بكاتەوە بە كلیپكراوی پێشكەش بە هەوادارانی دەكات.
ئەدێل، گۆرانیی Helloی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە یوتوب بڵاوكردەوە، ئەم گۆرانییەی ناوبراو یەكێكە لە گۆرانییەكانی ئەلبوومە نوێكەی بەناوی 25 كە بڕیارە بەم نزیكانە پێشكەش بە هەوادارانی بكات.
ئەدێل لۆری بلو ئادكنز، لە 5/5ی ساڵی 1988 لە شاری تۆتنهام-ی وڵاتی بریتانیا لە دایك بووە، ناوبراو یەكەم بەرهەمی گۆرانی لە ساڵی 2008دا بەناوی ژمارە 19 بڵاوكردەوە.