به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز …
به‌بۆنه‌ی 24 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له یادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌تان هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونتان بۆ ده‌خوازین و به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین . له‌م یاده‌شداجه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه و هیوادارین هه‌موان هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین بۆ كوردستانێكی سه‌قامگیر و ئارام ..
جارێكی دیكه پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێ ده‌كه‌ین و جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لامان ده‌كه‌ینه‌وه .
هه‌رشاد بن …..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
١\٢\٢٠١٩
هەولێر