لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان,لەگەڵ جێگر و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان,لەگەڵ جێگر و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبوویەوە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ٤\٨\٢٠١٩ )شاندێكی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كورستانیان كرد و لەگەڵ فڕاکسۆنە جیاوازەکان کۆبوونەوە .

بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ئەندامیەتی هاوڕێیان ( خەلیل مەحموود و قەهار محمد ئەندامانی مەکتەبی و هەژار هەورامی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) و سەردانی هەر یەك لە بەڕێزان هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئومێد خۆشناو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و محمد سەعددەین سەرۆکی لیستی چاکسازی تورکمان و ئازاد کورەچی سەرۆکی لیستی میللەتیان لەپەرلەمانی کوردستان کرد

لەم سەردانەدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێرایی پیرۆزبایی  دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراکسۆنەکان و کاری نوێی پەرلەمانی، بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خەڵکی كوردستان و رەوشی هاوڵاتیان و چاككردنی بژێوییان بویە جێگای باس و خواسی دانیشتن و کۆبوونەوەکان، وەفدی بزووتنەوە جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە پەرلەمان دەبێت لەجێگای چاوەروانیەکانی خەڵکدا بێت و ئەرکی راستەقینەیان لە یاسادانان و بەدواداچوون و چاودێری ئەنجام بدەن، لای خۆشیانەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان سوپاسی هاوڕێ مام خدر و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی لوردستانیان کرد وەکو هێزێک لەپێناو ئاشتی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی تێکۆشاوە، پەرلەمان بەخوێن و قوربانیدانی هەزارانی وەکو مام خدر هاتۆتە بەرهەم .

لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی و فراکسۆنە جیاوازییەکان بەگەرمی بەڕێکران .

0 FacebookTwitterPinterestEmail