تەقینەوە خوێناوییەکەی قامشلۆ مەحکوم دەکەین ..!
جارێکیتر لە بەیانی رۆژی ٢٧\٧\٢٠١٦ ، تیرۆرستان چاویان بە ئازادی و خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی خەڵکی خۆراگری قامشلۆ هەڵنەهات و لە کردەوەیەکی تیرۆرستییدا سەدان خەڵکی مەدەنی و سڤیلیان کردە ئامانج و دیسانەوە خەڵکی قامشڵۆیان لە خوێن هەڵکیشا .
ئەو جۆرە کردەوەی تیرۆرستانی داعش کاردانەوەی شکستە یەک لە دوایی یەکەکانیتیان لە رۆژئاوایی کوردستان بە تایبەت و عێراق و سوریا بە گشتی لەسەر دەستی هێزی پیشمەرگە و شەرڤانان .
ئەوان کە ناتوانن ئازادی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی بوەستێنن ، ئەوان کە ناتوانن بەر بە پێشکەوتنەکان بگرن ، ئەوان کە چاویان بە هاتنە دەرەوەی کچان و کوڕان هەڵنایەت ،ئەوان کە دەزانن بە مەدەنیەت و پەروەردە و فێرکردنیکی سەردەمیانەی منالانی رۆژئاوا ،بۆ هەتا هەتایە بیری ئیسلامی توندرەویی داۆش بە مێژوو دەسپێردرێت ئەوان کە تێدەگەن هێزی ئازادیخوازی کۆمەڵگا ئەوانی قبوڵ نیە و بەرەوە ئەشکەوتەکان دەیان نێرێتەوە .ئیتر دەست بۆلە خوین هەڵکێشان دەبەن و ..
بەڵام هێز و ئیرادەی خەلکی قامشلۆ و ئازادیخوازی دنیا بۆ مەدەنیەت و پێشکەوتن،دەیان هیزی دواکەوتووی وەکو داعش و هاوشیوەکانی بە مێژوو سپاردووە ، ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هەموو هاوپشتی و پاڵپشتیەکی برایانمان لە رۆژئاوا دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤالان و خانەوادەکانیان دەکەین وهیوایی زوو جاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و پێیان دەڵیین ئێوە سەربەرزن و سەردەکەون . ..
رووڕەشی بۆ تیرۆر و تیرۆرستان
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٢٨\٧\٢٠١٦