لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا،راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا،راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

راگه‌یه‌نراوێك له‌ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی فرۆكه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خۆپیشانده‌رانی كۆمه‌ڵگای (سیرێ‌) ی ناحیه‌ی شیلادزێ‌ بۆ سه‌ر ئۆردوویه‌كی سه‌ربازی توركیا كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی هاوڵاتیه‌ك و بریندار بوونی ده‌یانی دیكه‌ ، به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی پێشێلكاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و پێمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاست ئه‌م هێرشانه‌ بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن كه‌ چیتر رێگه‌ نه‌ده‌ن توركیا سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكات ، چونكه‌ زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ چه‌ندین سه‌ربازگه‌ی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندایه‌ ،كه‌ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌ ،پێویسته‌ سه‌ربازانی توركیا بكشێنه‌وه‌ بۆناو خاكی توركیا .
وێرای سه‌ره‌خۆشیمان له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدو هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .

مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

٢٧\١\٢٠١٩

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail