رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦-٢-٢٠١٥ وەفدێکی ناوەندی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ قهار محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی هەولێر و هاورییان ( فاخر محمد و جوهر تاهر و کاروان ئازاد ) ئەندامانی ناوەندی هەولێر ، سەردانی کۆمیتەی پارێزگاری هەولێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد ،لەلایەن هەڤاڵ عبدللە بەرپرسی کۆمیتەی هەولێر و سۆما مامند ئەندامی پەیوەندییەکان و فرهاد مەنتک ئەندامی سەرکردایەتی و سەیدا حکیم ئەندامی پەیوەندییەکان بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
سەرەتا باس لەپەیوەندی دۆستانە و مێژویی نیوان هەردوولا کرا و جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە وەکو دوو هێزی چەپ و دیموکراتخواز پێوسیتە لەسەر پرسە نەوەیی و نیشتیمانیەکان جدیتر هەڵوێست وەرگرن ، دواتر کۆبونەوەکە چوە سەر رۆڵی قارەمانانەی هێزت پێشمەرگەی کوردستان لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان و پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و ئەو ئەرکەی ئەمڕۆ پێشمەرگە دەیگێڕت بەرزنرخێندرا ، قەیرانی دارایی و کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی مەرکەزی تەوەرێکیتری دانیشتەکە بو ، هەردوولا لایەن راوبۆچونی خۆیان لەم بارەیەوە خستە ڕوو .
کۆبونەوەکە لەنێو خۆشحاڵی هەردوولا کۆتایی پێهاتو وەفدی بزووتنەوەکەمان بەگەرمی بەڕێکران .