لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر و کونسوڵیەی روسیا لەهەرێم کۆبوونەوە

هاوڕێ مام خدر و کونسوڵیەی روسیا لەهەرێم کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

hawre uqwnslya rusya بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و گۆڕینەوەی دید و بۆچوونەوەکان لەمەڕ پرسەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهان ،رۆژی دوو شەممە ریکەوتی (٢٢\٨\٢٠١٦) هاوڕی مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی روسیای لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن کۆنسوڵی روسیا لە هەرێم بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ..

لەم دیدارەدا هاوڕێ مام خدر بە ووردی سرنج و دید و بۆچوونەکانی لەبارەی دوایین ئاڵوگۆڕ و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە خستەڕوو، لێکدانەوەکانی هاوڕێ مام خدر بووە جێگای خۆشحاڵی کونسوڵی رووسیا ، پرسی تیرۆرستانی داعش و چۆنیەتی ڕووبەڕووبەوەنەیان لەلایەن پێشمەرگە و شەرڤانانەوە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو ، رۆڵی پێشمەرگە و شەرڤانانیان بەرز نرخاند کە چەندە دڵسۆزانە و قارەمانانە تیرۆرستانی داعشیان تێکشاندووە لە عێراق و کوردستان و سوریا .

لەکۆتاییدا جەخت لەسەر پەیوەندی بەردەوامی نێوان هەردوولاکرایەوە و هاوڕی مام خدر بەگەرمی لەلایەن کۆنسوڵی رووسیا بەڕێکرا .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە