لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن نەهرۆ عاڵلایی:دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنها گاڵتەكردنە بەخەڵك..!

نەهرۆ عاڵلایی:دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنها گاڵتەكردنە بەخەڵك..!

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

لە پۆستێکدا لە ئەکاوەنتی تایبەتی فەیسبوک نەهرۆ جلال ناسراو بە نەهرۆ عاڵایی دەنوسێت (دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەنهاگاڵتەكردنە بەخەڵك..!)

ماوەیەکە هێز و لایەنە باڵادەستەکان دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن،لەدرێژەی قسەکانیدا لەم بارەیەوە نەهرۆ عاڵایی دەڵیت :
( بەردەوامی دۆخی ناهەمواری خەلك لە باری بژێو،نەبوونی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا و ئاو،بێ كاری ،بنەبڕ نەكردنی پاشەكەوتی ئیجباری مووچە،پاشەكشەی دیموكراسی و مانەوەی نارەزایەتییەكانی هاوڵاتیان ،تێكڕای دەكەوێتە ئەستۆی ئەوانەی تادووێنێ پێیانوابوو تێزی دیموكراتییەت ئەوان داهێناوە و ئێستاش دەیانەوێ ئەم دۆخە وەكخۆی بمێنێتەوە بەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان،دروشمەكان جگەلە گاڵتەكردن بەخەڵك چیترنین..)

بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلولی داهاتو هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له‌ 30 لیست و قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم تۆماركردووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ دیاریكردنی 111 نوێنه‌ره‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ جگه‌ له‌ 100 كورسیی گشتی، 11 كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌كان دیاریكراون و به‌مشێوه‌یه‌یه‌: پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان، پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی كلدان سریان ئاشوور، یه‌ك كورسیی دیكه‌ش بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە