لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ لەساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا،گردبونەوەی نارەزایەتی لەبەردەم قونسولخانەی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

لەساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا،گردبونەوەی نارەزایەتی لەبەردەم قونسولخانەی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

 

16-3لە٢٧ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەشاری هەولێر کۆمەڵیک رێکخراوی بواری جینۆساید و چالاکوانی مەدەنی گردبونەوەیەکی نارەزایەتیان لەبەردەم قونسلخانەی ئەڵمانیا ئەنجامدا وەکو نارەزایەتیەک لەبەرامبەر کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا و وڵاتانیتری ئەوروپا بەهۆی فرۆشتنی چەکی کیمیاوی بەرژێمی بەعسی روخاو لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردو کە بەو هۆیە کیمیابارانی گەلی کوردی پیایدا ئەنجامدرا .

ئامادەبوانی نارەزایەتیەکە وێڕای بەرزکردنەوەی چەندین دورشم لە شاڵرۆژی ئەو تاوانە گەورەیە کە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی هەڵەبجە ئەنجامدرا ،هاوکات یاداشتێکی نارەزایەتیان بۆ سەرۆکی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا و پەرلەمانی ئەڵمانیا و باڵوێزی ئەڵمانیا لەشاری هەولێر ،بەرزکردەوە .

لەبەشێکی یاداشتەکە هاتوە ( داواکارین بە رۆڵی مرۆڤدۆستانەی خۆتان هەڵبستن لە پشتیوانیکردنی ئەو داواکاریانە و نەفرەت لەو مێژووە ناشیرنەی رابردوو بکەن و دان بەپەرپرسیاریەتی خۆتان بنێن ..)

لەبەشیکیتری داواکاریەکانی یاداشتی نارەزایەتیەکە هاتوە ( حکومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی دان بەتاوانەکانی جینۆسایدی کوردا بنێت ،حکومەتی ئەڵمانیا بەشداری بکات لە کەمکردنەوەی ئازاری بریندارەکانی چەکی کیمیاوی کە ٢٧ ساڵە بەو ئازارانەوە دەناڵێنن …)

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە