
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای كه‌شناسی و بومه‌له‌زه‌زانی عیراق، رۆژی یه‌ك شه‌ممه، له ته‌واوی ناوچه‌كان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند په‌ڵه هه‌ورێك كه له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاستدا نیمچه هه‌ور دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: “كه‌شی رۆژی دوو شه‌ممه، له هه‌ردوو ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له شه‌ودا نمه باران ببارێت، له ناوچه‌كانی باشووریش ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش له هه‌ردوو ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست هاوتا ده‌بن و له باشوور به‌رزده‌بنه‌وه”.
كه‌شی رۆژی سێ شه‌ممه، وه‌ك ده‌زگای كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئاماژه‌ی پێكردووه، له ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراق هه‌ور ده‌بێت ونمه باران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی بروسكه له هه‌ندێك جاردا، پله‌كانی گه‌رماش له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست داده‌به‌زن و له ناوچه‌كانی باشوریش كه‌مێك جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ رۆژی پێشووتردا”.
سه‌باره‌ت به رۆژی چوار شه‌ممه، له ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراق نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێك شوێنیش‌دا باران ده‌بارێت، پله‌ی گه‌رماش به‌راه‌رد به رۆژی پێشووتر، به‌رزده‌بنه‌وه.