ماڵپه‌ری رۆژنامه‌ی سیدنی مۆرنیگ هێراڵدی ئوسترالی بڵاویكرده‌وه دوێنی هه‌ینی په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی ئومێد عه‌لی ئاواز، به‌مردویی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره كه له‌پۆلیسی شاری بریسبنی ئوسترالیاوه ده‌ستی كه‌وتوه، ئه‌و په‌نابه‌ره، كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده‌و خه‌ڵكی ئێرانه، به‌مردویی دۆزراوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت خۆی كوشتبێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردوه.
به‌پێی تۆماره پزیشكیه‌كان، ئومێدی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌كه‌مپه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌رونی چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رگرتوه ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێكی تر هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه كه هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گێڕنه‌وه بۆ خراپی باری ده‌رونی ئه‌و په‌نابه‌ره كه به‌هۆی زۆر مانه‌وه‌ی له‌كه‌مپی په‌نابه‌ران توشی بوه.
هه‌رچه‌نده ئومێد له‌ساڵی 2011 ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی گه‌شتۆته ئوسترالیا، به‌ڵام مافی په‌نابه‌رێتی هه‌میشه‌یی وه‌رنه‌گرتوه‌و به‌وه‌ش له‌كه‌مپه‌كاندا ماوه‌ته‌وه هه‌تا مانگی رابردو مافی په‌نابه‌رێتی كاتی یه‌ك ساڵی پێدراوه‌و دیپۆرتی كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه نه‌كراوه، چونكه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه گه‌شتۆته ئه‌و وڵاته. به‌وه‌ش ئه‌و له‌وه تێگه‌شتوه كه ته‌نها له‌و ماوه‌یه‌دا مافی كاركردن‌و مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان پێده‌درێت.
جگه‌له‌وه‌ش، به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك داكۆكیكار له‌مافی په‌نابه‌ران له‌ئوستراڵیا كه له‌نزیكه‌وه ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ناسن ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی دایكی مردوه، ئومێد باری ده‌رونی زۆر خراپتر ببو.
هه‌ر له‌باره‌ی كۆچی دوایی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌وه، سه‌رۆكی پارتی دیموكراته‌كانی ئوسترالیا له‌ویلایه‌تی ساوس ئوسترالیا له‌راگه‌یاندراوێكدا خه‌مباری خۆی به‌كۆچكردنی ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌ربڕیوه‌و ره‌خنه له‌سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای ئوسترالیا ده‌گرێت كه كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌سه‌ر باری ده‌رونی په‌نابه‌ران‌و ده‌ڵێت “ئه‌و ناوی ئومێد بو، به‌ڵام هیچ ئومێدێكمان پێنه‌به‌خشی”.
سەرچاوەی هەواڵ : ئاوێنە نیوز