كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن له‌كفری ده‌ڵێت؛ كه‌سێك به‌هه‌مان ناوی منه‌وه به ناسنامه‌یه‌كی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی ساخته‌وه هاته ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه خۆم تێیدا وه‌ك كارمه‌ندێكی كۆمسیۆن چاودێری سندوقی ده‌نگدان بوم.
دڵشاد ئه‌حمه‌د، كارمه‌ندی كۆمسیۆن له‌كفری له‌نامه‌یه‌كدا بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و لایەن و بەرپرسانی ئەمنی و یاسایی و سیاسی ده‌ڵێت”تکایە ئەم بێشەرمی و بێ ئابڕوییە ڕابگرن. بێئابڕویی بەو ڕادەیە خۆت ئامادەبیت و کەسێک بێت بە هەمان ناو و ناسنامه‌و و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیەوە داوای دەنگدان بکات، لە کاتێکدا خۆم لە پێشی بوم.”
دڵشاد، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو”لە ٣٠ی٩ی٢٠١٨ وەکو کارمەندێکی کۆمسیۆن چاودێری سندوقی دەنگدان بوم لە بنکەی قوتابخانەی باوەشاسوار 127701 وێستگەی 2 کاتژمێر نزیکەی 5:30 خوله‌ك بەدواوە، کەسێک بەهەمان ناوی منەوە بە ناسنامه‌یه‌كی باری شارستانی ره‌گه‌زنامه‌یه‌كی عێراقی ساخته‌وه هاتە ژورەوەو ویستی دەنگ بدات.”
ده‌شڵێت”دوای ئاشکرابونی بە هیمەتی برایانی پۆلیس و ئاسایش دەستگیراکرا، به‌ڵام ئێستا تا ئەم ساتە ئاگام لێی نییه کە ئایا هەر دەستبەسەرە یان نا.”
جه‌ختیشده‌كاته‌وه”من وەکو خۆم لەمافی خۆم خۆش نابم، کە سێک بە ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی منەوە بسوڕێته‌وه.”
به‌پێویستی ده‌زانێت کۆمسیۆن و لایەنە سیاسیەکانیش هەڵوێستی یاسایی و ڕێوشوێنی خۆیان بگرنەبەر.
دڵشاد له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌یدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوكردونه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت؛ ئه‌وانه وێنه‌ی ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه ساخته‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌و هه‌روه‌ها ناسنامه‌و ره‌گه‌زنامه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆین.
سەرچاوە:سایتی ئاوێنە