لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 23 بینینەکان

رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 6/2 /2017 شاندێكی بزووتنه‌وه‌كه‌مان بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌رێزان هاوڕێ مام خدر سكرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان  و هه‌ریه‌ك لە هاوڕێیان خلیل محمود و قهار محمد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا هه‌ژار هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان ،سه‌ردانی حزبی دیموكراتی كوردستان یان كردوو له‌لایه‌ن به‌رێزان مسته‌فا مه‌ولودی سكرتێر و ئاسۆ عبدالله‌ حسن زاده‌ جیگری سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان پێشوازیان لێکرا .

لە کۆبوونەوەیەکدا وێرایی گەیاندنی پیرۆزبایی و بزوتنەوەکەمان بە سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و کۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان ،باسی بارودۆخی سیاسی و دوایین ئاڵوگۆرەکانی عێراق و ئێران و ناوچەکە کرا ، دەستەی سەۆکایەتی نوێی حزبی دیموکرات هیوایان خواست پەیوەندییەکانی هەردوولا لە ئاستێکی بالاتر دابێت لەمەڕ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان هەروەک لە رابردوودا پەیوەندییەکەکی قوڵ و مێژووی لەنێوان هەردوولا هەبووە ،لای خۆشیانەوە وەفدی بزووتنەوە هیوای سەرکەوتنیان لە دەستەی سەرۆکایەتی و مەکتەبی سیاسی خواست و هەموو ئامادەییەکی خۆیان لەهاوکاری و پاڵپشتی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان راگەیاند .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە