ساڵانه خوێندكارێكی زۆر زانكۆو پهیمانگاكانی كوردستان تهواودهكهن، بهڵام نائومێدن لهدامهزراندنیان یان بهدهستهێنانی ههلی كار لهدهرهوهی فهرمانگه حكومیهكان.
ئا: تەرزە تهها
له زانکۆی سلێمانیدا نزیکی ١١٢ بەش هەیە لەسەرجەم کەمپەکانی، ساڵانە نزیکی ٥٠٠٠ بۆ ٥٥٠٠ خوێندکار وەردەگرێت، جیا لەوەش لەسنوری پارێزگای سلێمانی زانکۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و چەرمۆ و هەڵەبجەش هەیە،بەشێکی زۆری بەشەکانیان هەمان بەشن و چەندبارەن،هەندێ بەش لەپێنج شوێن هەیە بۆ خوێندنو بەتایبەت هەندێکیان کە تا ڕادەیەکی زۆر نزیکایەتیان هەیە هەندێکیشیان لە دوو کۆلێژی هەمان زانکۆ هەن، بەشێکی زۆری ئەم بەشانە ئێستا خواستیان لەسەر نیە و هیج بازاڕێکی کاریان نیە جا چ وێژەیی یان زانستی یان هەر جۆرێکی تر بێت كهنزیکی سی تا چل بەش دەبن لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر دەرچویان هەیە.
بەشی جوگرافیا یەکێکە لەو بەشە کۆنانەی کە کادیری بەتوانایان هەیەو ساڵانە خوێندکارێكی زۆر ئهو بەشە تەواو دەکەن، بەڵام ئێستا بازاڕی کاریان نیە، سۆران حەمهئهمین دكتۆروسەرۆكی بەشی جوگرافیا لهوبارهیهوه وتی”بەشی جوگرافیا لهزۆربەی شوێنەکان كراوهتهوهو دەرچویەکی زۆری ههیه كه لە پێویستی بازاڕ زیاترە,ئهوهش بههۆی بێ بەرنامەیی و هەبوونی کادیرێکی زۆر لەو بوارانەداو کەمی خەرجی زۆربەی ئەو بەشانە، زۆربەی ئەو بەشانەش کە ئێستا بازاڕێکیان نیە لەو بەشانەن کە ئەوپەڕی پێویستیان بەچهند هۆڵێکی خوێندنو کۆمپیوتەر هەیە، بەڵام هەندێ بەش پێویستی بەچەندین تاقیگەی پێشکەوتوو توانایەکی زۆری مادی و کادیری زۆر پێشکەوتو هەیە”.
نەبوونی هەلی کار بۆ دەرچووی زانکۆکان تەنیا ڕووبەڕووی بەشە وێژەییەکان نەبووەتەوە ، بەڵکو دوچاری بەشە زانستیەکانیش هاتووە،شجاع الدین بکر دكتۆرو سەرۆک بەشی فیزیا باسی لە خراپی بارودۆخی وڵاتو کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن کردو وتی “وڵات کە توشی کێشە و شەڕ و قەیران بوو، ئیتر هەموو شتێک ئەوەستێت، بههۆی ئهو قەیران و کێشانهوه هەلی کار بۆ ئەوەشی کە زۆر پێویستە نیە”.
سهرۆك بهشی فیزیا باوهڕی وایه کە زانکۆ شووێنێک نیە تەنیا بۆ دەرچونو دامەزراندنی خوێندکاران، وەک خۆی دەڵێت” زانکۆ ناوەندێک نیە کە هەر ئەبێ خەڵك دەربچێت و لەدەرەوە دایان بمەزرێنێت، زانکۆ ناوەندێکی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی و زانستییە”
دكتۆر شجاع الدین ئاماژهیی بۆ ئهوهشكرد كه “ئه م بارودۆخه کاریگەری لەسەر خوێندکارەکانكردوهو ساڵ بە ساڵ هیوایان کەمتر دەبێت و ئاستی خوێندکارەکانیس دادەبەزێت،بێ هیواییەکە هەتا لەوەڵامی تاقیکردنەوەکاندا، لە ئاستی نمرە، هەمووی هەست پێ ئەکەیت، ئاستی خوێندکارەکانی دابەزیوە ناخوێنێ لەبەر ئەوەی هیوایەکی نیە”.
لهگهڵ ئهوهی ههر خوێندكارێك ههوڵدهدات لهبهشێكی باش وهربگیرێت و بڕوانامهیهك بهدهست بهنت و تا لهڕێگهیهوه له داهاتودا ههلی كار مسۆگهر بكات بهڵام دانهمهزراندن و دهست نهكهوتنی ههلی كاربهئاسانیو وهك مافێكی خۆی ئهو ڕاستیهیه كه ههر خویندكارێك دهیزانیت، دێرین جەلال خوێندکارێکی بەشی مێژووە لەوبارهیهوه وتی “هەموومان باش ئەو ڕاستییە ئەزانین، مامۆستاکانیش لە ئێمە باشتر ئەزانن، سەرەتایی هەر وانەیەک باسی ئەوەیە کە ئەڵێ ئێمە بۆچی ئەخوێنین” لەئەگەری هەبوونی هەر ئومێدێک بۆ دامەزراندن دێرین ئەڵێت ” مامۆستا ئومێدێکت ئەداتێ بەڵام هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ شتەکە چەسپاوە و وەک ڕێژەی نەگۆڕ وایە”
دارکۆ حیدەر خوێندکاری بەشی جیۆڵۆجییه وتی”لهگهڵ ئهوهی بهشهكهمان گرانهداهاتویهكی باشیشی نیه، خوێندکارەکان هەموویان ئەزانن، تێناکۆشن، بەلایانەوە گرنگ نیە یەکەم یان دووەم بن، بە دەوری یەکەم یان دووەم دەربچن، ئەڵێن کە داهاتوویەک نەبێ بۆچی خۆم هیلاک بکەم”.
وەزارەت و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانیش لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە و کۆمەڵێ پلان و هەنگاویان ناوە، د.خەسرەو عهبدوڵا یاریدهدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا باسی لە چارەسەرکان کردو وتی “ئیشکردنی زانکۆکانی کوردستان بەپێی پێداویستیەکانی بازاڕی کۆمەڵگایە،بازاڕ چیمان لێ داوابکات ئەو بەشانە دەکەینەوە”
ئەوان لە ئێستادا کۆمەڵێ هەنگاویان ناوە و لە گرنگترینیشیان گۆڕینی سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران لە قبوڵ مەرکەزی بۆ سیستەمی راستەوخۆیە ، د.خەسرەو وتی ” کەسێک حەزی لە چ بەشێک بێت بە خواستی خۆی بۆی دەچێت،ئەم ڕاستەوخۆیە نزیکی %٨٠ کێشەکان چارەسەر دەکات”
دەربارەی چارەسەریش بۆ بەشهکانی تر باسی لەکردنەوەی بەشی تازە بەئاڕاستەی خواستی بازاڕ کردو لەگەڵیشیدا گۆڕانکاری بەسەر هەندێ بەشەکاندا ئەهێنن و تازەیان دەکەنەوەو هەندێ لە بەشەکانیش ئەکرێن بە لقێک لە بەشە گەوورەکان و ئەگەر هەر نەشکراپلەبەپلەی دایدەخەن.
بە گوێرەی وتهی ڕاگری یەکێک لەکۆلێژەکان ئێستا خوێندنی باڵا کار دەکات بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم بوارەکاندا ئەگەری هەیە سەرلەبەری قڵپ بکرێتەوە، سەرجەم ئاستەکانیش خەریکی کار کردنن و کار دەکەن بە گوێرەی خواست لەسەر بەشەکان و ڕەچاوی بازاڕ و پڕۆسەی هەلی کار و خزمەتی وڵات، ئەمانەش بەپێی پێداویستی کۆمەڵگا.