نیوه‌ڕۆی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤-٣-٢٠١٥ ،له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كرێكارێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌كاتی كاركردنیدا كاره‌با گرتوویه‌تی و گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه رائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به خه‌ندانی راگه‌یاند: “كاتژمێر 45: 12 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی شه‌ممه 14ی ئازاری 2015، هێزه‌كانی پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به بوونی رووداوێكی مردن له گوندی توڕه‌قی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامكی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
وتیشی: “دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ركه‌وت گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی (م،ت،ع) كه كاری كاره‌باچێتی ده‌كات و له‌وكاته‌شدا له‌خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراو كاری كردووه و كاره‌با گرتوویه‌تی و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه”.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.