لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بنەماڵەی ویداد حسێن داوایەک ئاڕاستەی نوێنەری وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن

بنەماڵەی ویداد حسێن داوایەک ئاڕاستەی نوێنەری وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن

0 تێبینییەکان 39 بینینەکان

Wedat_Husenبنەماڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆر کراو ویداد حسێن لە ریگای رێکخرای پەیامنێرانی بێسنورەوە داوایەک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن.

رۆژی چوارشەممە ١٤ ئەیلولی ٢٠١٦ بنەماڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو “ویداد حسێن” لە رێگای رێکخرای پەیامنێرانی بێسنورەوە داوایەکیان ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم و کونسوڵخانەکان کرد، تاوەکو فشار لەسەر حکومەتی هەرێم دروست بکەن تا بکوژی کوڕەکەیان بدۆزرێتەوە و بەسزای خۆی بگەێنرێت.

بنەماڵەی ویداد حسێن لە داواکەیاندا چۆنیەتی کوشتنی کوڕەکەیان و چۆنیەتی رودانی ئەو روداوەیان باسکردوە و ئاسایشی پارێزگای دهۆکیان بە ئەنجامدانی کردەوەکە تۆمەتبار کردوە.

ویداد حسێن رۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژنیوز بو لە رۆژی ١٣ ئابی ٢٠١٦ لە شاری دهۆک رفێندرا و پاش ٢ کاتژمێر لە رفاندنی ویداد لە رێگای نێوان سیمێل – دهۆک دۆزرایەوە،  ئاسەواری کارەبا و چەقۆ و ئەشکەنجەدانی نامرۆڤانەیە توند بەلاشەیەوە بو،  پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە