جێمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا، ئاشكرای ده‌كات كه پارتی یه‌كێتی دیموكراتی -په‌یه‌ده- درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه-یه، به‌ڵام ئه‌مریكا په‌یه‌ده‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی نه‌ناساندووه.
له‌وتارێكدا له‌لوتكه‌ی به‌رگریی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه‌ی “Defense One”ی ئه‌مریكی، جێمس جێفری باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو په‌یه‌ده كرد‌و وتی، “ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی خۆجێی له‌سوریا نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی درێژه به‌بونی خۆمان له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بده‌ین، هه‌روه‌ها نه‌مانده‌توانی به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش كه هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه. ئه‌م هاوبه‌شه خۆجێییه له‌ساڵی ٢٠١٤وه تا ئێستا په‌یه‌ده‌یه كه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له‌سوریاو ئێمه په‌كه‌كه‌مان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی ناساندووه. به‌ڵام به‌ڵام ئه‌مریكا په‌یه‌ده‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی نه‌ناساندووه. ئه‌م بابه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی زۆری توركه‌كانه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجاممان نه‌داوه”.
باسی له‌وه‌شكرد توركیا پێیوایه یه‌كینه‌كانی پاراستی‌نی گه‌ل -یه‌په‌گه- كه ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌كارده‌هێنێت، له‌وباره‌یه‌وه وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌مریكا هاوسه‌نگیی نێوان توركیا رێكخراوه‌كه‌ی پاراستووه، جێمس جێفری رایگه‌یاند، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی شكستهێنان به‌داعش نه‌ببووه یه‌كێك له‌پێشینه‌كانی ئه‌منیه‌تی توركیا، ئه‌نقه‌ره به‌رگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو یه‌په‌گه‌ی نه‌گرت، كاتێك له‌سوریا بڕیاری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تماندا له‌وپه‌ڕی شكستهێنان به‌داعشدا توركه‌كان ده‌ستیانكرد به‌دروستكردنی كێشه بۆ ئێمه”.
جێفری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له‌گه‌ڵ كاره له‌پێشینه‌كانی توركیایه كه شكستهێنانه به‌داعش، ده‌ركردنی میلیشیاكانه له‌سوریا كه ئێران پشتگیریان ده‌كات‌و ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی سیاسیی له‌سوریا.نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا ئه‌وه‌شی وتووه، “توركه‌كان دڵنیا نین له‌وه‌ی كه ئامانجی مانه‌وه‌مان له‌باكوری رۆژهه‌ڵات ئه‌وه نییه. كاتێك باسی ئه‌وه‌مان بۆ كردن وتمان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ئاڵوگۆڕێكی كاتییه. هێشتاش هه‌ر وایه”.