لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر چەند کەسایەتیەک بەسەر دەکاتەوە

هاوڕێ مام خدر چەند کەسایەتیەک بەسەر دەکاتەوە

0 تێبینییەکان 16 بینینەکان

mamxdr-sardansardan mamxdrsardanyhawremam xdrبە مەبەستی ئاگاداربوون لە ژیان و تەندورستی و گوزەرانیان جەژنە پیرۆزە، هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە هاوڕێیەتی هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی، چەند کەسایەتیەک بەسەر دەکاتەوە .

لەم سەردانەیدا هاورێ مام خدر سەردانی هەریەک لە کەسایەتی ( حاجی علی سوارە و کاک ئەحمەد زەنگەنە و کاک ئەحمەد ماستاوەیی و چاجی قهار نانەکەلی و قاسم نانەکەلی و دایکی هاوڕێ مەهدی ) کە ماوەیەکە هەریەک لەم بەرێزانە باری تەندورستیان ناجێگیربوو و هیوای تەندورستیەکی باشیان بۆ خواستن  و بەزووترین کات چاکک ببنەوە ، کە هەر یەک لەم کەسایەتیانە ژیان و تەمەنی خۆیان لەپێناوی ئازادی و خەباتی گەلی کورد تەرخان کردووە و خزمەتێکی زۆری پێشمەرگەیان کردووە و بۆیە پێویستە رێز لە خەبات و قوربانیەکانیان بگیرێت .

لای خۆشیانەوە هەریەک لەم بەرێزانە سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە هاورێ مام خدر کە بەردەوام بەسەریاندەکاتەوە و لە ژیان و تەندورستیان دەپرسێت .

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە