كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ی قیست‌و له‌سه‌ر موچه‌ی خۆیان له‌لایه‌ن شه‌ش په‌رله‌مانتاره‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه‌و له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ناڕه‌زایی‌و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێل له‌جۆری تۆیۆتا/ لاندكرۆزه‌ر بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی بازرگانی ئۆتۆمبێل‌و به‌شێوه‌ی قیست، تائێستا سێ په‌رله‌مانتار ره‌تیانكردوه‌ته‌وه.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتار، بێستون فایه‌ق‌و مه‌حمود حاجی عومه‌ر لەرێگەی نوسراوێکەوە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیان ئاگاداركردوه‌ته‌وه بەهەموو جۆرێک ئۆتۆمبێل کڕین رەتدەکەنەوە‌و داواده‌كه‌ن ئۆتۆمبێل بۆ ئەوان نەکڕن.
له‌ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا هاتوه، “ئێمه‌ی په‌رله‌مانتار كه ناومان له‌خواره‌وه هاتوه وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، به‌پێویستیده‌زانین به‌رێزتان ئاگاداربكه‌ینه‌وه، كه ئۆتۆمبیل وه‌رناگرین‌و به‌هه‌مو جۆرێك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه، تكایه ئۆتۆمبیل بۆ ئێمه مه‌كڕن”.
هاوكات یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی كڕینه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه په‌رله‌مانتار عه‌بدولره‌حمان فارس ناسراو به‌ئه‌بو كاروان كه به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی له‌نه‌كڕینی ئۆتۆمبێل بۆی ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌ر موچه‌ی خودی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت، نه‌ك له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌رله‌مان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی رابردودا كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه‌ته‌وه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه زۆرێك ره‌خنه له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان ده‌گرن.
سه‌رۆكی رێكخراوی سكاڵا‌و چاودێری، شڤان زه‌نگه‌نه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر کڕینی ئۆتۆمبیل بۆ په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵک‌و کوردستان بێت ئێمه وه‌ک رێکخراوی سکاڵا‌و چاودێری هه‌ڵویست‌و قسه‌ی توندی خۆمان ده‌بێت بۆیه ئه‌م په‌یام بۆ په‌رله‌مانتارانه ئێوه بۆچی بون به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان؟
هه‌روه‌ها چالاكوانی مه‌ده‌نی، سه‌فین كه‌مال، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌نزئامێز ره‌خنه‌ی خۆی ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت، زۆر بەگەرمی پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی خوشک‌و برایانم لەپەرلەمانی کوردستان‌و بەتایبەت تر برادەرانی گۆڕان‌و یەکگرتوو کومەڵ دەکەم بەر لەهەموو شتێک داوای لێبوردنتان لێدەکەین بەهۆی ئەو بارودۆخە دژوارەی بەسەر هەریمەکەماندا هات ئەگینا زۆر زوتر نەماندەهێشت ئێوەی بەڕێزو ماندونەناس بێ سەیارەبن بەڕاستی ئێوە شایەنی سەیارەی زۆر باشتر‌و مۆدێل بەرزتربون داوای لێبوردنتان لێدەکەین.
لای خۆشیه‌وه رۆژنامه‌نوس، ئاكۆ حه‌مه‌د، ئاماژه‌ده‌دات، لەهیچ وڵاتێكی دونیای دیموكراسی رویداوە، پەرلەمان بۆ پەرلەمانتارەكانی داوای ئەوە لەگومرگ بكات، باج هەڵبگیرێت لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بەپارەی میللەت كڕیویانە؟ ئەمە دوجار گەندەڵی‌و بەهەدەردانی سامانی گشتیە، جارێك خودی پرۆسەكە گەندەڵیە. جارێكی دیكەش ئەو داوایەی پەرلەمان، جگە لەكارێكی گەندەڵی، ناچێتە چوارچێوەی هیچ یاسا‌و دەستورێكەوە.
سەرچاوە :ئاوێنه‌نیوز