
بە گوێرەی کەناڵی BBC، زانایانی کەشناسی لە سەنتەری پێشکەوتنەکانی زانست (Science Advances) روونیدەکەنەوە کە چۆن پێوانەکان و زانیارییە سەتەلایەتییەکان بەکارهێنراون و رووناکی دەستکردیان بۆ ئاسمان بەرهەمهێناوە.
بە پێی ئەو لێکۆڵینەوەیە، دانیشتوانی ‘سەنگافورە، کوەیت و قەتەر’ روناکترین ئاسمانیان هەیە لە جیهاندا، و دانیشتوانی ‘ چاد، ئەفریقای ناوەڕاست و ماداگاسکارا’ کەمترین کاریگەری پیسبوونی رووناکیان بەسەرەوەیە.
د. کریستۆفەر کێبا، لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی زەویناسی ئەڵمانیا لە پۆتسدام رایگەیاند: تیشکی دەستکرد لە ژینگە و ژیانی ئێمە لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوەیە، گڵۆپ و رووناکییەکانی سەرشەقام یەکێکن لە سەرچاوە گرنگەکان، هەروەک رووناکییەکمان هەیە لە پەنجەرەکانمانەوە کە لە رووناکی لایتی ئۆتۆمبێلەکان و شاشە رووناکەکانەوە ئەوانیش بەشیێن لە سەرچاوەکانی پیسکردنی رووناکی و داپۆشینی رووناکی سروشتی”.
نەخشەی پیسبوونی رووناکی دەریدەخات کە لەسەدا 83ی دانیشتیوانی سەرزەوی و لەسەدا 99ی دانیشتوانی ئەوروپا و ئەمریکا لە ژێر ئاسمانێکدا دەژین کە لەسەدا 10 روووناکترە لە حاڵەتی ئاسایی خۆی و رووناکی دەستکردیان زۆرترە تا رووناکی سروشتی.
بە بڕوای کیبا، پیسبوونی رووناکی لە هەندێ ناوچەدا زۆر زیاترە.
” نزیکەی لەسەدا 14ی دانیشتوانی سەرزەوی لە ژینگەیەدا دەژین کە بە شەوانیشدا چاویان رووناکی بەکارنابات و چونکە ژینگەیان ئەوەندە ڕووناکە پێویستیان پێی نیە” واشی وت.
لە سەنگافورە، زۆربەی دانیشتوان لە ژێر رووناکی دەستکرددان و ئەوەش کێشەیەکە کە کاریگەی لەسەر پارچەکانیتری زەویش دروستکردووە.
“هەروەک لەسەدا 22ی دانیشتوانی ئەوروپا و لەسەدا 37ی دانیشتوانی ئەمریکا ناتوانن چاویان لەگەڵ رووناکی شەودا ڕابێنن، بە هۆی زۆری رووناکییە دەستکردەکانەوە”.
وتیشی: “لە بەریتانیا ، لەسەدا 26ی دانیشتوان چاویان لەگەڵ بینینی رەنگاوڕەنگدا ڕادێنن نەک بینینی رووناکی سروشتی شەو”
لێکۆڵەرەوان پێیان وایە، ئەو شەوانەی کە هەرگیز رووناکی سروشتی دەستناکەوێت کاریگەری لەسەر ژیانی زیندەوەران هەیە و مرۆڤیش توشی چەند نەخۆشییەک لەوانەش تێکچوونی خەو دەکات.
بە بڕاوی دکتۆر کیبا، ئەگەرچی رووناکی پێویستە بۆ گەشەپێدان و سەلامەتی بەڵام تەکنەلۆجیا پێویستە زیاتر پێش بخرێت.
وتیشی: “زۆرێک لە لایت و گڵۆپەکانی سەرشەقامەکان بەشێوەیەکی باش دیزاین نەکراون و رووناکیان بە شوێنانێک دەگات کە سودمەند نین”.
بۆ نمونە کاتێک رووناکی روو لە ئاسمان دەکات سودی بۆ هیچ کەس نیە.
لێکۆڵینەوەکە پێشنیار دەکات کە ئەو گڵۆپ و لایتانەی بەهێزترن وا باشترە بکوژێنرێنەوە کاتێک کە پێویست نین، بەوەش هەم رووناکی پیس نابێت و هەم دەبێتە هۆی پاراستنی وزە.
لێکۆڵرەوەکان ئەوەشیان روونکردووەتەوە کە جگلە پیسبوونی رووناکی و کەمبوونەوەی رووناکی دەستکرد، یەک لەسەر سێی جیهان توانای بینینی کەهکەشانیان (Mike Way) نیە.