59
فه‌رهاد بۆ من هاوڕێیه‌ك بوو، من ده‌مێك بوو فه‌رهادم ده‌ناسی، له دروستبوونی یه‌كێتی بێكارانه‌وه، یان كه‌مێك پێشتریش، به‌ڵام تێكه‌ڵاوبوونی هاوڕێیانه، به‌واتا تایبه‌تییه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك پێش تیرۆركردنه‌كه‌ی، كه ئه‌و هاوڕێیه‌تییه‌مان، سه‌رباری جیاوازی فكری وه‌ك دوو كۆمۆنیست، گۆرٍا بۆ هاورٍێیه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێكه‌ڵاوبوونی عائیله‌یی.
هه‌واڵی مه‌رگی فه‌رهاد بۆ من جێگای باوه‌ڕ نه‌بوو، به درێژایی ئه‌و شه‌وه، بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئایا ئه‌وه راسته فه‌رهاد تیرۆركراوه‌و له‌ناومان نه‌ماوه؟ ته‌نانه‌ت كاتێكش لاشه‌كه‌یم بینی هێشتا نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ بكه‌م كه ئه‌و نه‌ماوه.
ئه‌گه‌ر فه‌رهاد، به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه هه‌ڵسه‌نگێنم، ده‌توانم بڵێم كۆمۆنیستێك بوو، كه به‌هه‌موو توانایه‌وه ئاماده‌یی گیانبازی بووه له‌پێناو ئامانجه كۆمۆنیستییه‌كه‌یدا، چ له رێكخراوه سیاسییه‌كه‌ی، چ له یه‌كێتی بێكاران‌و رێكخراوی بێكاران، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڕوای پێی هه‌بووه، راستگۆیانه تێكۆشاوه‌و خه‌باتی خۆی كردووه.
ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌ڵێم، له رووی خه‌تی سیاسییه‌وه، نه‌ك وه‌ك كۆمۆنیستێك، چه‌ندان جار ره‌خنه‌م له‌شێوه‌ی كاركردنی ئه‌و گرتووه و هاوڕای نه‌بووم، به‌تایبه‌ت له جیابوونه‌وه‌ی یه‌كێتی بێكاران، له شێوه‌ی په‌یوه‌ستی به كۆمه‌ڵه‌ی ئێران‌و زۆر سه‌رقاڵبوون به‌دابه‌شكردنی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و حزبه (به‌تایبه‌ت باڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دی)، له زۆر جیڕبوون له‌ره‌خنه‌گرتنی خه‌تی كۆمۆنیزمی كرێكاری و… به‌ڵام یه‌كنه‌هاتنه‌وه له رووی خه‌تی سیاسی‌و جیاوازی له شێوه‌ی كاركردنی حزبییه‌وه، نه‌یتوانیووه چاوم له‌وه كوێر بكات كه دۆستایه‌تی كه‌سێكی له‌و جۆره گیانباز‌و له خۆبوردووه له‌ده‌ست خۆم بده‌م (هه‌ندێك جار ئه‌م دۆستایه‌تییه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاورٍێیه‌كانم، وه‌ك تانه دراوه به گوێمدا‌و له‌گوێم نه‌گرتووه).
تیرۆركردنی فه‌رهاد، زۆر هۆكاری هه‌بووه، به‌ڵام ده‌كرێت به‌رێژه‌یه‌كی زۆر، ئێران ده‌ستی تێدا هه‌بووبێت‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌یشی سپێردرابێت به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، به‌تایبه‌ت به ده‌سته تیرۆریستییه‌كه‌ی (نامۆ) كه هاندانه رۆحییه‌كه‌ی له مه‌لا كرێكاره‌وه وه‌رده‌گرت. به‌ڵام ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و كاره تیرۆریستییه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاتی سلێمانی‌و له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه، ده‌توانێت نیشانه‌ی چه‌ندان پرسیار بێت‌و جۆرێك چاوپۆشبین بێت له چالاكییه هاوبه‌شه‌كانی ئیسلامی-ئێران له كوردستانی عێراقدا، ته‌نانه‌ت له‌و كۆبوونه‌وه داخراوه‌ی كه ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ مه‌كتبه سیاسییه‌كی یه‌كێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس سازكرابوو، من سه‌رنجی ئه‌وانم بۆ هه‌ندێك ئاماژه راكێشا، كه ده‌توانرا وه‌ك سه‌ره‌داو بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه وه‌ربگیرێن ، به‌ڵام ئه‌وان هیچ جۆره پێشوازییه‌كیان له‌و كاره نه‌كرد‌و ته‌نیا ده‌یانویست وه‌ك (موقیف) خۆیان له به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره بدزنه‌وه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم، كه سه‌رجه‌م هاوڕێكانی فه‌رهاد، ئه‌وانه‌ی به یه‌كه‌وه گروپێكی سیاسی‌یان هه‌بوو، هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كیان، چ سیاسی بێت یان هاوڕێیه‌تی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره داوه‌كانی تیۆركردنه‌كه له ئه‌ستۆ نه‌گرت، كه به‌داخه‌وه له‌ناو ئه‌و هاوڕێیانه‌یدا، چ ئه‌وانه‌ی بوونه یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان له‌بیركردو چ ئه‌وانه‌ی بوونه گۆران‌و بوونه دۆستی پله یه‌كی سه‌ركه‌وتی كوبه‌ی كۆنه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناو ته‌نانه‌ت له‌بیریشیان چۆته‌وه كه هاوڕێیه‌كی وه‌هایان هه‌بووه، كه ئه‌مه‌ی دواییان ئاسنتر ده‌توانرێت زانیاری ده‌ست بكه‌وێت.
هه‌روه‌ك چۆن سیفه‌تی خوێن وه‌هایه، كه ناتوانرێت تا سه‌ر بشاردرێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش تاوانی تیرۆركردنی فه‌رهاد فه‌ره‌جیش تا سه‌ر به‌و شێوه ناروونه نامێنێته‌وه.
ئێستا، دوای چوارده ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنی هاوڕێ فه‌رهاد دا، سه‌رباری سه‌ردانه‌واندنی رێز‌و ستایشم بۆی، ئه‌و له دڵی من دا زیندووه‌و تا ئه‌به‌د به‌و زیندوویه ده‌مێنێته‌وه، كه‌سایه‌تی‌و گیانبازی‌و له‌خۆبورده‌یی ئه‌و، هانمان ده‌دات به وره‌و گه‌رمییه‌كی زیاتره‌وه له‌پێناو ئامانجێك تێ‌بكۆشین كه ئامانجی هه‌موومان بووه. ناوی ئه‌و ده‌توانێت ره‌مزی په‌یمانبه‌ستنی هاورٍێیه‌تی‌و وه‌فاداری بێت بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌پێناو ژیانێكی باشتر‌و شیاوتری ئینسانی‌دا تێده‌كۆشن، هه‌روه‌ك چۆن له 17 شوباتدا، ژماره‌یه‌ك له كۆمۆنیسته‌كانی به‌شدار له خۆپیشاندان‌و له ئه‌نجومه‌ندا، په‌یمانی وه‌فاداری‌و پشتنه‌كردنه یه‌كترمان به‌ناوی فه‌رهاد‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ئه‌و به یه‌كتردا.

سه‌لام مارف