خوسیە موخیکا سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای کە نازناوی “هەژارترین سەرۆکی جیهان”ی لێنراوە، ڕەتیکردەوە هیچ موچەیەکی خانەنشینی وەربگرێت لەبری ئەو خزمەتەی کە کردوویەتی وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی.
موخیکا کە خۆی لەسەر ژیانێکی سادە و کەمخەرجی ڕاهێناوە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دوای ئەوەی ماوەکەی لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی تەواوبوو کە پێنج ساڵ بوو، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی پێشکەشکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٥وە ئەندامە.سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای ڕایگەیاندووە، توانای تەواوکردنی ماوەکەی نییە تا ساڵی ٢٠٢٠ چونکە دوای تەمەنێکی زۆر هیلاک بووە.موخیکا کە بە ئۆپۆزسیۆنێکی چەپڕەو ناسراوە، لە ئێستادا تەمەنی ٨٣ ساڵە.
سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای لە وتارێکدا بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ئاراستەی “لوسیا تۆبۆلونسکی” سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد، کە هاوسەری موخیکایە و پێشتر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پیران بووە.دەربارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی موخیکا وتی بابەتەکە شەخسییە و دەزانێت کە هیلاک بووە دوای تیکۆشانێکی زۆر.
ئاماژەی بەوەش کردووە سەرباری ئەوەش بەڵام هێشتا ژیری باش کاردەکات، بەڵام ناتوانێت دەستبکێشێتەوە لە هاوکاری شەڕی بیروباوەڕ.
سەرۆکی ئۆرۆگوای کە بە ڕاشکاوی لە قسەکردندا ناسراوە، لە بەشێکی تری وتارەکەیدا داوایلێبوردنی لەو کەسانە کرد کە لەکاتی ترۆپکی گفتوگۆکاندا هەستدەکات برینداریکردوون.
لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک بە کریستینا فرناندیزی سەرۆکی ئەرجەنتین وتبوو “پیرەژنێکی قژ ماش و برنجە” دواتر داوایلێبوردنی لێکردووە.هۆکاری بەناوبانگی موخیکا ویستی بووە بۆ بەسەربردنی ژیانکی سادە و کاتێکیش سەرۆکی وڵاتەکەی بووە، ڕەتیکردووەتەوە ماڵەکەی بباتە ناو کۆشکی کۆماری و لە ماڵێکی سادە لەناو کێڵگەکەی ژیاوە.
موخیکا کە خاوەنی ئوتۆمبێلکی جۆی فۆکس واگن-ی زۆر کۆنە، پێشتر ئاشکرایکردبوو، سەرمایەدارێکی عەرەب ئامادەیی خۆی نیشاندا بڕی یەک ملیۆن دۆلار بدات بەو ئوتۆمبێلەی سەرۆکی ئۆرۆگوای .