ڕیفراندۆم ده‌توانین به‌وه پێناسه‌ی بكه‌ین کە ڕێگایه‌كه بۆئەوەی گه‌لێك له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو ڕای خۆی بڵێت، به له‌گه‌ڵدا بوون یان له‌گه‌ڵدا نه‌بوون، ڕێگایه‌كه له ڕێگاكانی ئه‌زموونكردنی دیموكراسییه‌تی ڕاسته‌وخۆ.
ده‌كرێت بۆ زۆرێك له پرسه‌كان په‌نا بۆ راپرسی گشتی ببرێت له‌وانه:
١-دانان و هه‌مواركردنی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تان له‌نمونه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ٢٠٠٥كه بۆ دانانی ده‌ستوره‌كه ڕیفراندۆم له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌قێكی ده‌ستوره‌كه پێویستی به ریفراندۆم هه‌یه، ده‌ستوری توركیا نموونه‌یه‌كی تره، كه له‌به‌رواری ١٦ ی نیسانی ڕابردوودا ڕاپرسییه‌كی سه‌رتاسه‌رییان ئه‌نجامدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ٢٠مادده و گۆڕینی سیستمی سیاسی له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كه به‌ڕێژه‌ی ٥١% ده‌نگی (به‌ڵێ)ی به‌ده‌ستهێنا.
٢-بۆ چوونه ناو یان هاتنه‌ده‌ره‌وه له رێكخراوێك یان یه‌كێتییه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌نموونه‌ی ریفراندۆم وڵاتی به‌ریتانیا لهساڵی٢٠١٦ بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه و كۆتایی هێنان به‌ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
٣- هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی زۆرێك له پرسه ئاساییه‌كانی ژیانی هاوڵاتییان په‌نا بۆ ڕیفراندۆم ده‌به‌ن، له‌وانه سویسرا.
٤- ده‌كرێت ریفراندۆم بكرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ناوخۆی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا، مادده‌ی١٤٠ له‌ده‌ستوری عێراقی نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌م جۆره، پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له‌ناوچه‌كانی پارێزگاكانی موسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ناوچه‌ی جێناكۆكن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراقدا. كه له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسییه‌وه چاره‌نوسی ئه‌م ناوچانه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه ئه‌ویش به‌مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی سنوری ئیداری عێراقدا یان گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه ده‌بوو له‌كۆتایی ساڵی٢٠٠٧ دا ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بكرایه‌ته‌وه.
٥-ئه‌و جۆره راپرسییهیهی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری ڕابوه‌ستین ئه‌وجۆره‌یه كه گه‌لێك په‌نای بۆ ده‌بات بۆ دیاریكردی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی، چه‌ندین نمونه‌ی په‌نابردن بۆ ئه‌م جۆره‌ی ریفراندۆم له‌به‌رده‌ستدایه له‌وانه كه‌مبۆدیا ١٩٤٥، جهزائیر١٩٦١، لاتیفیا١٩٩١، ئیستونیا١٩٩١، بوسنه و ههرسك١٩٩٢، باشوری سودان ٢٠١١. سكۆتله‌ندا له‌ساڵی ٢٠١٤ ڕاپرسی ئه‌نجامدا بۆ جیابوونه‌وه له به‌ریتانیا، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
هه‌رێمی كوردستان:-
یه‌كێك له‌بابه‌ته گه‌رمه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بریتییه له‌پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كه زۆرترین باسی لێوه ده‌كرێت له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاوڵاتییاندا، چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌نجامدراوه له‌نێوان حیزبه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سهردانكرنی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد به‌مه‌به‌ستی تاو توێكردنی ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا بڕیاره سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆمیته‌یه‌ك له نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان پێكبهێنێت بۆ راپرسی گشتی كه له سێ لیژنه پێكهاتووه ئه‌وانیش (لیژنه‌ی دیپلۆماسی، لیژنه‌ی یاسایی، لیژنه‌ی هونه‌ری).
ئایا ئه‌م دۆخه گرژهى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم؟
له‌ئێستادا گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه كه‌هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م گرژیانه‌ش كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و پاشان په‌كخستنى په‌رله‌مان و چه‌ندین كێشه‌ى تری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌تائێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه.
پرسی ڕیفراندۆم له‌م دۆخه سیاسیه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا له‌نێوان دوو ئه‌گه‌ردایه:
ئه‌گه‌ری یه‌كه‌م: ڕیفراندۆم و ئالیاتی ئه‌نجامدانی ده‌كرێت ببێته هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و زیاتر په‌رته‌وازه‌كردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان و له‌باربردنی ئه‌م پرسه نیشتیمانییه و كردنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی، ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له‌كاتێكدا دێته‌دی كه ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كۆده‌نگی نیشتمانی و رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی له‌سه‌رنه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌خرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: ریفراندۆم وه‌ك پرسێكی نیشتمانی ده‌كرێت ببێته خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی گشت لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان و كاری هاوبه‌ش به‌ئامانجی سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وه دێته‌دی كه لایه‌نه سیاسیه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وخاڵانه‌ی كه‌بوونه‌ته هۆی چه‌قبه‌ستوویی دۆخی سیاسی و ناكۆكی لایه‌نه‌كان، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌كخستنی په‌رله‌مان، رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌جۆرێك بێت كهشێوازو ئالیاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌خۆ بگرێت و پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
ئایا چارهنووسیناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌كوێی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندایه؟
یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به چاره‌نووسی كورده‌وه هه‌یه له‌باشوری كوردستان بریتییه له كێشه‌ی خاك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ماده‌ی ١٤٠جێی كراوه‌ته‌وه به‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوزه‌ند كراوه، كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له‌ناوچه‌كانی (پارێزگای كه‌ركوك و به‌شێك له‌پارێزگاكانی موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله) كه ده‌بوو تا ٢٠٠٧/١٢/٣١ چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلایی بكرایه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌نوسی ئه‌م به‌شه له خاكی كوردستان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه، ناكرێت ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت به‌بێ گوێدانه چاره‌نوسی ناوچه‌كانى مادده‌ى ١٤٠كه به‌شێكی گرنگه له‌خاك و ئابوری باشوری كوردستان.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه به‌شداربن له‌ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت له‌سه‌ر دوو رێگه‌چاره كار له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه بكرێت:
رێگه‌چاره‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستان كاربكات بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستور كه ئه‌مه‌ش سێ قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێت (ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، سه‌رژمێری، ڕاپرسی) له‌دۆخی ئێستادا هه‌رسێ قۆناغه‌كه ره‌نگه كارێكی قورس بێت، بۆیه ده‌كرێت ته‌نها قۆناغی سێیه‌می جێبه‌جێ بكرێت كه ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه له‌م ناوچانه‌دا ئه‌ویش بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌م ناو چانه به‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان یاخود مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی سنوری حكومه‌تی فیدراڵی عێراقدا، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌شداری له‌و ڕیفراندۆمه‌دا بكه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه ئه‌نجامی بدات.
باشی ئه‌م رێگه‌یه له‌وه دایه كه رێگه چاره‌یه‌كی ده‌ستورییه جێبهجێكرنه بۆ ده‌ستوری عێراق و نابێته هۆی دروستبوونی ململانێ وناكۆكی به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه یاساییه‌ی كه‌هه‌یه‌تی، په‌نابردن بۆ ئه‌م رێگه چاره‌یه‌ش له‌م كاته‌دا ئاسته‌نگییه‌كی ئه‌و تۆ بۆهه‌رێمی كوردستان دروستناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌م ناوچانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرێت وسنورهكانیشیان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌پارێزرێت.
خراپی ئه‌م رێگه‌چاره‌یه له‌وه‌دایه كه تێچوویه‌كی دارایی زۆریده‌وێت له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی دارایی دایه.
رێگه‌چاره‌ی دووه‌م: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌شداربن له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان:
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانن بڕیاربده‌ن به‌شداری بكه‌ن لهریفراندۆمهكهی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ده‌ركردنی بڕیارێك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یان قه‌زاكانه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌م رێگه‌چاره‌ی بگرێته به‌ر، به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای كه‌ركوك كه‌كورد زۆرینه‌ی رێژه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه پێك ده‌هێنێت كه‌خاوه‌نی ٢٦كورسییه له‌كۆی ٤٢كورسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌پشكی كورده.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك لهئهزمونێكی پێشووتری له‌م شێوه بڕیاردانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كهبهزۆرینهی ده‌نگ بڕیاره‌كه‌ی تێپه‌ڕاند، ده‌توانێت بڕیارێكی هاوشێوه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش ده‌ربكات.
به‌ڵام ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرێت كه كۆمه‌ڵێك قه‌زا هه‌یه كه ده‌كه‌ونه سنوری ناوچه‌ی جێناكۆكه‌وه و ناكرێت له‌ڕێگه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیانهوه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌ن، بۆیه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئه‌و ناوچانه له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی قهزاكانیانهوه بڕیار بده‌ن كه به‌شداربن له‌راپرسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
خراپی ئه‌م ڕیچگهچارهیه:
١-ئه‌م رێگه چاره‌یه پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی ده‌ستوری و یاسایی نییه، چونكه چاره‌نوسی ئه‌م ناوچانه سپێردراون به مادده‌ی(١٤٠)ی ده‌ستوری عێراقی نه‌ك به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نه‌كان.
٢-ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه ڕێژه‌ی كورد لهئهنجومهنهكانیاندا زۆرینه نییه ناتوانن بڕیاری هاوشێوه ده‌ربكه‌ن.
٣-گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگه‌چاره‌یه ئه‌گه‌ری ئاڵۆزی و پشێوی سیاسی لێده‌كرێت.
چۆن ریفراندۆم به‌بێ په‌رله‌مان ده‌كرێت ئه‌نجامبدرێت؟
ئه‌نجامدان و بڕیاردان له‌پرسێكی گرنگی نیشتیمانی وه‌ك ریفراندۆم ناكرێت به‌بێ ده‌زگایه‌كی گرنگی وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ئه‌نجامبدرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی گشت ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه، ناكرێت په‌رله‌مان له‌م پرسه گرنگه‌دا په‌راوێز بخرێت، له‌حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان كۆی پڕۆسه‌كه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا یاسای ژماره ٤ی ساڵی ٢٠١٤یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوێنراوه، كۆمه‌ڵێ بڕگه‌ی تایبه‌ت كردووه به راپرسییه گشتییه‌كان، ئه‌گه‌ر سه‌یری یاساكه بكه‌ین به‌شێوازێكی ڕوون و ئاشكرا ئه‌و مهرجهعهمان بۆ دیاری ناكات كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بدات كه ئایا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه یان خودی كۆمسیۆنه یاخود پێویستی به‌بڕیاری په‌رله‌مان هه‌یه.
لێره‌داچه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌ماده‌ی چواره‌می یاساكه وه‌رده‌گرین كه‌تایبه‌ته به ئه‌ركه‌كانی كۆمسیۆن.
به‌گوێره‌ی ده‌قی مادده‌ی ٤بڕگهی سێیه‌م له‌یاسای كۆمسیۆن ده‌ڵێت: (جاڕدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كان به‌گوێره‌ی یاساكارپێكراوهكان).
به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌قه بێت كۆمسیۆن كاتێك ده‌توانێت جاڕی ریفراندۆم بدات كه‌یاسایه‌كی تایبه‌تى له بهردهستدابێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ركرابێت، واتای دژ(مفهوم المخالفه) ی ئه‌م ده‌قه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت: كه به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر راپرسی گشتی ناتوانرێت له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و جاڕی راپرسییه گشتییه‌كان بدات.
به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی 4ی هه‌مان یاسا ئه‌وه هاتووه “كۆمسیۆن ئه‌ركی دانانی بنه‌ماو ڕێسای كارپێكراوی نێوده‌وڵه‌تییه بۆهه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسییه گشتییه‌كان و كه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان-عێراق ئه‌نجامده‌درێن بۆ زامنكردنی جێبه‌جێكردنی به‌شێوه‌یه‌كی بێگه‌ردو دادپه‌روه‌رانه”.
به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی چواره‌م له‌هه‌مان مادده، ده‌ڵێت “رێكخستن و جێبه‌جێكردنی هه‌موو جۆره هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق”.
له‌م ده‌قانه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كۆمسیۆن زیاتر ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسا كارپێكراوه‌كانی تایبه‌ت به راپرسی گشتییه، نه‌ك ئه‌وه‌ی خودی خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدنی ئه‌م پرۆسه‌یه بدات، به‌ڵكو بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ده‌قی مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م له‌هه‌مان یاسا ده‌ڵێت “ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه پێشنیازی ئه‌و یاسایانه بكات بۆ په‌رله‌مان كه په‌یوه‌ندییان به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسییه گشتییه‌كانه‌وه هه‌یه”.
له‌م ده‌قه‌وه له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به‌هه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت هه‌یه ئیتر چ په‌رله‌مان راسته‌و خۆ ئه‌م یاسایه ده‌ربكات یاخود ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێشنیازی ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مان بكات، واته له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێویسته بگه‌ڕێیینه‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆبڕیاردان و ده‌ركردنی یاسا سه‌باره‌ت به‌م پرسه.
لێكه‌وته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم چین؟
ناكرێت له‌ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك ریفراندۆمدا كه ڕه‌نگه به‌دوایدا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی لێبكه‌وێته‌وه هیچ پێودانگێك بۆ ئه‌و لێكه‌وته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه له‌م پرسه ده‌كه‌وێته‌وه نه‌كرێت.
ئایا كاردانه‌وه‌ى حكومه‌تی عێراق چى ده‌بێت كه‌به‌شێك له خاكى وڵاته‌كه‌ى مه‌ترسى جیابوونه‌وه‌و په‌رتبوونى لێده‌كرێت، پاشان وڵاتانى هه‌رێمى به‌تایبه‌تیش ئێران و توركیا كه‌دوو وڵاتن هه‌ژموونێكى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ى توركیا له هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانى كه‌ركوك له‌ڕۆژى ٣٠ ئازاری ٢٠١٧ كاردانه‌وه‌ى توندى هه‌بوو، ئایا له پرۆسه‌یه‌كى وه‌ك ریفراندۆمدا كه‌ره‌نگه سه‌ربه‌خۆیى و راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى به‌دوادابێت كاردانه‌وه‌ى چى ده‌بێت؟ئایا توركیا مه‌ترسى له‌سه‌ر ئابوورى هه‌رێم دروستناكات؟ له‌كاتێكدا كه‌تاكه ده‌رچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌نده‌رى جه‌یهانى توركییه بۆههناردهی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ره‌نگه وه‌ك فشارێك هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ ئه‌و به‌نده‌ره ڕابگرێت، بۆیه پێویسته هه‌رێمى كوردستان خۆى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره چاوه‌روانكراو و چاوهرواننهكراوهكان ئاماده‌بكات.
ئامادەکردنی:-
کارمەند ئەحمەد: مافناس و ئەندامی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن
دەرون نەجیب: مافناس و ئەندامی پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن