لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بەمشێوەیە بزانە ئەوەی دەیكەیت كەللەرەقییە نەك بەهێزیی

بەمشێوەیە بزانە ئەوەی دەیكەیت كەللەرەقییە نەك بەهێزیی

0 تێبینییەکان 98 بینینەکان

ئەگەر لەو كەسانەیت كە دەتەوێت بەهێزبیت، پێویستە جیاكاری بكەیت لە نێوان ئەو رەفتارانەی كە لەلایەن كەسایەنی بەهێزەوە دەبینرێن، لەگەڵ ئەو رەفتارانەی كەسانی كەللەرەق و ئینكار دەیكەن، چونكە هەندێكجار رەفتارەكانیان تێكەڵ دەكرێت.

ئەم نیشانانە بزانە تۆ كەسێكی كەللەڕەقیت نەك بەهێز:

1. هەرگیز دانیپێدانانێیت كە هەڵەیت، هەمیشە خۆت بە راست دەزانیت و پێتوایە بێ كەموكورتیت و بیانو بۆ رەفتارەكانت دەهێنیتەوە.

2. خۆت ناگونجێنیت لەگەڵ كەسانی چواردەورت، پێتوایە ئەوانن دەبێت خۆیان بگۆڕن بۆ تۆ.

3. هەمیشە لە دۆخی بەرگریدایت، هەر قسەیەك كە بۆت دەكرێت وا لێكدانەوەی بۆ دەكەیت كە لە دژی تۆ دەكرێت و خۆت ئامادە دەكەیت بۆ وەڵامدانەوە و هێرش.

4. پابەند نیت بە بەڵێنەكانەوە، تەهنها كاتێك پابەندیت كە دۆخەكە لە قازانجی تۆ بێت.

5. ئامۆژگاری لە هیچ كەسێك وەرناگریت، پێتوایە پێویستت بە هیچ كەسێك نییە.

6. هەمیشە دەتەوێت كۆنترۆڵی هەمو شتێك بكەیت، چواردەورەكەت، بیركردنەوەكانیان و تەنانەت هەستەكانیشیان.

7. بەردەوام هەڵە دەكەیت، كێشەكە لەوەدایە بەردەوام هەمان هەڵە دوبارە دەكەیتەوە بێ ئەوەی وانەیان لێوەربگریت.

8. پەیوەندییەكانی ژیانت درێژە ناكێشن، هەمیشە لەبەر هەمان هۆكار كەسانی دیكە لە ژیانت دەچنە دەرەوە.

خەندان لایف

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە