هۆگر چه‌تۆ رێكخه‌ری تۆڕی شهمس له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ پێشبینی خۆی له‌باره‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی 30-9ی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردۆته‌وه و وتویه‌تی “رێژه‌ی 25%ی خه‌ڵك ئه‌ندامی حزبه‌كانن و ده‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن، 25%ی دیكه لایه‌نگرن و دیار نییه ده‌چن یان نا، 25%یش پێویستییان بهقایلكردنه، هه‌روه‌ك 25%ه‌كه‌ی دیكه‌ش باوه‌ڕیان به پرۆسه‌كه نییه”.
سه‌باره‌ت به‌كه‌می پێشوازیی خه‌ڵك له نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و چون به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران و دڵنیابوونه‌وه له ناوه‌كانیان، رێكخه‌ری تۆڕی شهمس وتویه‌تی “وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دوو به‌شه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ئایا كه‌می به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت تیایدا له مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردن و پێداچوونه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌راندا وه‌كو پێوه‌ر وه‌ربگرین یان نا؟، به‌ڵێ ده‌كرێت وه‌كو پێوه‌ر وه‌ربگیرێت كه خه‌ڵك تاچه‌نده گرنگی به‌و پڕۆسه‌یه ده‌دات، ئه‌گه‌رچی پێم وایه ئه‌مه به‌ته‌نها نابێته پێوه‌رێك، چونكه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تۆمار بۆ هه‌مواره و بۆ دامه‌زراندن نییه، ئه‌و مانگه‌ی كه دانراوه بۆ دامه‌زراندنی تۆماره‌كه بێت ئه‌وا خه‌ڵك به‌په‌رۆشتر ده‌چن، چونكه راگه‌یه‌نراوه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عیراقی ده‌نگده‌ره، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان بۆ پێنج كاری سه‌ره‌كییه ئه‌وانیش بریتین له گواستنه‌وه، ناوی خۆت زیاد بكه‌یت، ناوی خۆت چاك بكه‌یت، مردوویه‌ك ره‌ش بكه‌یته‌وه، ناوی كه‌سێك زیاد بكه‌یت، بۆیه خه‌ڵك زۆر به گرنگی وه‌ریناگرێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه نابێته پێوه‌ر بۆ رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی “خاڵێكی دیكه هه‌یه كه گرنگه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌و كه‌شوهه‌وا سیاسییه‌ی هه‌ڵبژاردنی تیایدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌داخه‌وه هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام كاتی دیاریكراوی نییه، به‌رده‌وام ده‌كرێت یان ناكرێت هه‌یه و ئه‌مه مۆدێلێكه ره‌نگرێژی پێوه‌دیاره، ئێستا ده‌بینین هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هیچ هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌ردانی بنكه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت “موماره‌سه‌یه‌كی ناته‌ندروست هه‌یه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه گوێ نادرێت به‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا پێویسته تۆ ده‌نگده‌رێكی دروست بیت، واته ئه‌گه‌ر تۆ ناویشت هه‌ڵه بێت تۆ هه‌ر دهنگدهدهیت، بۆیه به‌ها بۆ یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی كۆمسیۆن كه ده‌بێت بیكات، نامێنێت و ئیدی خه‌ڵك گرنگی به چوون بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه نادات”.
هۆگر چه‌تۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، پێویسته كۆمسیۆن هه‌ڵمه‌تی باشتر به‌ڕێوه‌ببات و پشت به لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ببه‌ستێت بۆ زیادكردنی رێژه‌كه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت “به‌گشتی خه‌ڵك به‌گرنگییه‌وه ناچێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان، بۆیه پێشبینی ناكه‌م له‌م مانگه‌دا رێژه‌كه بگاته 10 بۆ 15 له‌سه‌دی خه‌ڵك كه ده‌چن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان و پێویسته كۆمسیۆن هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌تر بكات له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، راگه‌یاندن، مزگه‌وت، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بۆئه‌وه‌ی هانی خه‌ڵك بده‌ن، به‌ڵام به‌گشتی من كۆكم له‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌متر ده‌بێت له ئاست هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و”.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی كه‌میی به‌شداری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێكخه‌ری تۆڕی شهمس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت “له‌باره‌ی كه‌می رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك یان پاشهكهشكردنی خه‌ڵك له ژیانی سیاسی سێ هۆكار هه‌یه ئه‌وانیش بریتین له: هۆكاری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه به‌ڵێنی زۆر به‌ده‌نگده‌ر ده‌درێت، به‌ڵام جێبه‌جێناكرێن، دواجار خه‌ڵك له رێگه‌ی ئاشتی و ژیانی دیموكراسی ده‌یه‌وێت داخوازییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه بێ ئومێد ده‌بێت له‌وه‌ی بچێت یان نه‌چێت بارودۆخی ژیانی چاك نابێت. دووه‌م، پرۆسه‌ی نوێگه‌رییه له هه‌ڵبژاردن له‌وه‌ی چی نوێ پێشكه‌ش ده‌كرێت، به بۆچونی من هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نێوان دوو هێز ببایه، بۆ نموونه یه‌كێتی و پارتی هێزێك بوونایه و لایه‌نه‌كانی دیكه هێزێكی دیكه ئه‌وكات خه‌ڵك گه‌رموگوڕتر ده‌چون، چونكه شتێكی تازه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێستا گوزه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه 38 لایه‌ن به‌شداری ده‌كه‌ن، كۆپیی ساڵی 1992ه، بۆیه هیچ نوێگه‌ری و شتی تازه نییه بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ر بۆ سندوقه‌كانی ده‌نگدان. خاڵی سێیه‌میش بریتییه له بوونی ساخته‌كاری و باش به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بێ هودهكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌رانه، ئه‌وه‌ی له عیراق رویدا و قه‌باره‌ی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی هه‌بوو ده‌نگده‌ری زۆر بێ ئومێد كرد”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر فشار و ساخته به‌كارنه‌یه‌ت، ئه‌وا رێژه‌ی به‌شدارییكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دێته ژێر 50%”.
چه‌تۆ پێشی وایه رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شتێكی ئه‌وتۆ له مهسهلهكاندا ناگۆڕێت وه‌كو ئه‌نجام و ئه‌و بابه‌تانه و له‌وباره‌یه‌وه وتی “رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت، واته ئه‌گه‌ر رێژه‌ی 30%ی خه‌ڵكیش به‌شدارببێت، وه‌كو ئه‌وه‌یه وایه 70% به‌شداربێت”.
بڕیاره 30ی ئه‌یلولی داهاتو هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له 30 لیست و قه‌واره و هاوپه‌یمانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم تۆماركردووه، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ دیاریكردنی 111 نوێنه‌ره له په‌رله‌مانی كوردستان كه جگه له 100 كورسیی گشتی، 11 كورسی بۆ كۆتای پێكهاته‌كان دیاریكراون و به‌مشێوه‌یه‌یه: پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی توركمان، پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌ی كلدان سریان ئاشوور، یه‌ك كورسیی دیكه‌ش بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌دابه‌شبوونی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش هۆگر چه‌تۆ ده‌ڵێت “له‌كوردستاندا 25% رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی حزبین كه بریتین له كادیر و ئه‌ندامانی حزبه‌كان و ئه‌مانه هه‌ر به‌شداریی ده‌كه‌ن به ته‌وجیهی حزبی، رێژه‌ی 25%ی دیكه دۆستی لایه‌نه‌كانن، به‌ڵام ئه‌مانه مه‌رج نییه به‌شداری بكه‌ن و به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵكو پێویستییان به كه‌شی بانگه‌شه و شتی له‌وجۆره‌یه، 25%ی دیكه پێویستییان به‌وه‌یه قایلییان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگبده‌ن و ئه‌مانه ئاسان نییه قایلییان پێ بكه‌ین، ده‌بێت ریشه‌یی قایلییان بكه‌ین كه وا ده‌كه‌ین، رێژه‌ی 25%ی كۆتایش هه‌ر ناچن بۆ هه‌ڵبژاردن و قه‌ناعه‌تییان هه‌ر پێ نییه و گرنگییان بۆ ژیانی سیاسی نییه، بۆیه ره‌نگه رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مجاره له‌نێوان 30 تا 40 له‌سه‌د ده‌بێت، چونكه هیچ پاڵنه‌رێك نییه خه‌ڵك بچێـت و موفاجه‌ئه نییه، پێشتر له‌چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك موفاجه‌ئه هه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره ئه‌مه نییه، ئێمه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ین به‌شداربن، چونكه وازهێنان له به‌شدارییكردن له هه‌ڵبژاردن بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی به‌شداریی كه‌می خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت “له هه‌رێمی كوردستان پێویسته له‌بیرمان بێت و سیاسییه‌كان بیزانن ئه‌وه‌یه ئێمه له قۆناغی راگوزه‌ری دیموكراسیین، وڵاتێكی دیموكراسیی نییه كه 200 بۆ 300 ساڵ دیموكراسییه‌ت مۆدێل بوبێت تیایدا، بۆیه ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی، بۆیه به‌شی زۆری بیرمه‌ندانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن له‌و وڵاتانه‌ی له قۆناغی راگوزه‌ری دیموكراسیین ده‌بێت رێژه‌ی به‌شداری له 50% كه‌متر نه‌بێت، به‌شێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن چه‌ندی خه‌ڵك به‌په‌رۆشه‌وه بچێـته هه‌ڵبژاردن ئه‌وا پێوه‌رێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه‌ی خه‌ڵك به‌و سیسته‌مه سیاسییه‌ی هه‌یه رازیین یان نا”.